:: پێداویستی‌یه‌كان :
.............................................
:: ریزی بڵاگی كوردی
لینك :
Monday, December 29, 2003
::: كچه كورد (ژیر ڕه‌شان)
غه‌م و ئازاری ئه‌م زه‌مانه
وه‌ك ئاوی كانی
به‌سه‌ر دڵمدا دێنه خوارێ
به‌پڕشكی هه‌موو دڵۆپه‌یه‌كیدا
داستانی خۆشه‌ویستیه‌كی
به‌من ناساند،
وه‌ك نازی مانگه شه‌وێ
به‌سه‌ر چۆڵه كۆسارێ
له‌ئه‌گریجه‌ی غه‌می زه‌مانه
هێشتا وورد نه‌بوو بوومه‌وه
كه به‌دیم كرد ڕووكه‌شی نازدارێ
له‌نیگای پڕ حه‌سره‌تیدا
دیاربوو كه كفرێكم لێ واقع بووه‌و
خه‌ریكه ده‌خنكێنم له نێو دڵۆپه ئاوێ
مردن جارێكه‌و مه‌گه‌ر ئه‌و
ڕزگارم كات له چه‌رخی زه‌مانه
نه‌ك به نازو مه‌کر
یان خۆشه‌ویستی بێ واتای
ژێر دار‌و دره‌ختی ئه‌م هه‌نده‌رانه
به‌ڵکو به‌نیگایه‌كی پاكی
پڕ خۆشه‌ویستی قه‌تیس ما‌و
بێ به‌ش له خیانه‌ت و درۆ
كه‌منی سوتاند وه‌ك مۆمێ
بۆ كچه كوردی ئه‌م هه‌نده‌رانه...
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, December 22, 2003
::: تووشی نه‌خۆشیه‌کی تازه بووم، ڕۆژی ده جار سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌رده‌قانی ئه‌كه‌م. خه‌ڵكینه چاره‌یه‌ك؟
تێبینی: ئه‌مه ماستاو چێتی نیه... ئه‌مه پشی پشیه!
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, December 20, 2003
::: "بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی كورد... ئه‌م مرۆڤه‌تان له یاد نه‌چێت!"
وه‌سێتی دایكی وه‌ته‌ن
تا ئێستاش كه شه‌وان ده‌خه‌وم و خه‌ون به كوردستانێکی سه‌ربه‌خۆوه ده‌بینم، گاڵته‌م به فانتاسیای مێشكم دێت! به‌ڵام له پڕێكدا هۆشم دێته‌وه به‌ر خۆی و به چاوێكی كراوه‌وه ده‌زانم كه ڕۆژێك له ڕۆژان مرۆڤێك هه‌بوو كه ئه‌م خه‌ونه‌ی كرده ڕاستی. گه‌رچی ڕاستییه‌كه زۆر كورتیش بوو، به‌ڵام خۆ توانی دوای پتر له 50 ساڵیش ئه‌و هه‌سته به من بدات كه من هه‌مم و بێ نیشتیمان نه‌بووم ڕۆژێك له‌ڕۆژان!
سه‌یره له‌لام كه 'قازی" ناو ده‌نێن سه‌ركرده‌و ئه‌و ووڵات فرۆشانه‌ش ناو ده‌نێن سه‌ركرده كه دێنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزێۆن هاوار ده‌كه‌ن كه كوردستانی باشوور به‌شێکی عێڕاقه. ئاخه‌ر تاوان نیه مرۆڤێك كه به‌و په‌ڕی سه‌ر به‌رزییه‌وه و له به‌ر چاوی خوا و دووژمنه‌وه كه له سێداره دراوه، له په‌ڕتووكی مێژوودا بخرێته ڕیزی ووڵات فرۆشانه‌وه؟ من له لای خۆمه‌و‌ه ئه‌و په‌ڕه‌یه ده‌دڕێنم و هه‌زار جاریش نه‌حله‌ت له‌و كه‌سه ده‌كه‌م كه نووسیوێتی! هیوادارم تۆش هه‌مان كار كه‌یت...
Ray xot binuse
::: هه‌ندێ جار زۆر دڵم خۆشه ... هه‌ندێ جاریش زۆر غه‌م بارم.
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, December 08, 2003
::: بۆ زاخاوی مێشك... (بۆ وه‌ڵامه‌كانی خۆتان و خوای خۆتان )
1- ئه‌گه‌ر یه‌ك ملێۆن ئیرۆت برده‌وه چی ئه‌كه‌یه‌ت؟؟
أ- یه‌كسه‌ر وه‌ره‌قه‌كه ئه‌دڕێنم بۆێ ئاوت كیرینه‌که‌م لێ نه‌بڕن
ب- موته‌ئه‌كیدم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌بم. فه‌له‌به‌ر ئه‌وه دای ئه‌نێم بۆ عه‌مه‌لیاتی دڵه‌كه‌م.
ت- ئه‌یخه‌مه سه‌ر ڕه‌قه‌می حسابه‌كه‌م
2- واتای 'به ساقه‌ت بم' چیه به دیالێكتی سلێمانی
أ- یاعنی به قوربانت بم
ب- به خوا نازانم
ت- عه‌مرت نه‌مێت توخوا ئه‌وه پرسیاره؟
3- ئه‌م دێڕه شیعره ته‌واو بكه...
كوڵمت بێنه پێشه‌وه، كه‌س لێوی لێ نه‌داوه
أ- له سه‌ر كاو بۆكه‌ی یارم ' ما شه‌ڵای' لێ نوسراوه
ب- من ئه‌ڵێم ماچی لێوم ده‌وێت، ئه‌و ده‌می به لووتمه‌وه نووساوه
ت- خوا جوانی دانابێت، كچی ئه‌فغانستانه به شه‌رتی عه‌باوه
4- به چه‌ند لاوه ده‌توانیت به سه‌ر قه‌ڵادا سه‌ر كه‌ویت؟
أ- له پشت و دواوه
ب- له یه‌ك لاوه
ت- له هه‌موو لایه‌كه‌وه (لۆ تۆ بزنیت؟)
5- ' ده قومری مه گری ئێواریه' ناون نیشانی گۆرانیه‌كه... به‌ڵام ئایا گۆرانی بێژ‌ه‌كه‌ی كێیه؟
أ- زه‌كه‌ریا
ب- حه‌مه قوت‌و
ت- اسماعیل جمعه
ث- نه‌قیب حه‌بسه
6- له به‌ر نامه‌یه‌كی هه‌زه‌لیا پێت ده‌ڵێن ئه‌م گۆرانیه ته‌واو كه..
كه‌وای به‌ری جه‌لسه‌یه، ماڵیان جیرانی مه‌یه
1- ده‌ڵێن كچه‌كانی چه‌ت دوو هه‌زار نی‌ك نه‌یمیان هه‌یه
2- ده‌ڵێن هه‌رچی چاوی سه‌وزه، بیل فیعل هه‌مووی عه‌ده‌سه‌یه
3- هه‌ده‌فی به‌عزه كوڕێك، کچی جوان و گه‌عده‌یه
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, November 24, 2003
::: FOR A DAY OF TOMORROW
When I die tomorrow
tell the trees
how much I loved you.
Tell the wind,
that climbs the trees
or falls from the branches,
how much I loved you.
Tell a child,
that’s young enough to understand.
Tell an animal,
maybe just by looking at it.
Tell the houses of stone,
tell the city,
how dear you were to me.
But don’t tell a living soul.
They wouldn’t believe you.
They wouldn’t believe that
just a man just a woman,
that a human loved a human so
As I you.
Hans Andreus – Although I’m a traveller
(1959)
-------------------------------------------
Dutch version
VOOR EEN DAG VAN MORGEN
Wanneer ik morgen doodga,
vertel dan aan de bomen
hoeveel ik van je hield.
Vertel het aan de wind,
die in de bomen klimt
of uit de takken valt,
hoeveel ik van je hield.
Vertel het aan een kind,
dat jong genoeg is om het te begrijpen.
Vertel het aan een dier,
misschien alleen door het aan te kijken.
Vertel het aan de huizen van steen,
vertel het aan de stad,
hoe lief ik je had.
Maar zeg het aan geen mens.
Ze zouden je niet geloven.
Ze zouden niet willen geloven dat
alleen maar een man alleen maar een vrouw,
dat een mens een mens zo liefhad
als ik jou.
Hans Andreus - Al ben ik een reiziger (1959)
Ray xot binuse
........................................................................................
Friday, November 21, 2003
::: ئاره‌زوو
بمده‌یه ئار‌ه‌قی نێوانی مه‌م
با ئه‌م جاره‌ش ساڕ‌ێژ بكه‌م
تینوێتی ده‌م
گه‌ر مه‌میش ڕازی نه‌بوو به ساڕێژم
پێی بڵێ ، تو یه‌زدان، زۆر تینووم
ته‌نها ئه‌م شه‌و تێر مه‌یم بكات
به تامی ئاره‌زوو...
Ray xot binuse
........................................................................................
Tuesday, November 11, 2003
::: Tips & Trucs and some facts…
1- هه‌رچیه‌ك قژی درێژ بوو، پاو و پووزی لوس بوو، به له‌نجه‌و لار ڕۆیشت شه‌رت نیه كچ بێت!
2- ئه‌گه‌ر كچێكیش به‌لاتا ڕۆیشت مه‌عنای ئه‌وه نیه تۆ پێی بڵێیت 'سه‌موون گیان یان وه‌یش كه جوانیت جوجه خان'، چونكه عه‌رز عه‌رزی خوایه و ده‌میش هه‌ر بۆ ته‌علیق نه‌كراوه...
3- كاتێك كه ده‌ستت كرد به گفتووگۆ له گه‌ڵ كچێكی كوردا، بۆ یه‌كه‌م جار، مه‌ڵێ من هیچ كچی كورد ناناسم یان قه‌ت پێم نه‌خستۆته حه‌فله‌ی كوردیه‌وه... درۆیه‌ك كه ڕێی تێ بچێت!!!
4- شه‌رت نیه دوای هه‌موو ' سلام و علیكم .. علیكم سلامێك' خۆشه‌ویستی شیرین فه‌رهادی به دوادا بێت! زۆر ئاسایشه گه‌ر كچێكی كورد تۆی به دڵ نه‌بێت و له دوای گفتووگۆكه ئیتر ڵێت نه‌پرسێته‌وه...
5- باوی نامه‌و نامه كاری نه‌ماوه، هه‌رچیه‌كت ویست به فاكس بینێره!
6- گه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گووت ' من تۆم خۆش ده‌وێت' مه‌ڕۆ به زمانی ئه‌و ووڵاته‌ی كه لێی ده‌ژیت پێی بڵێیت یان پێێ بڵییت ' من حه‌زم لێته'! چونكه ئه‌وه مانایه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه وه‌ك له وه‌ی بڵێیت' من تۆم خۆش ده‌وێت' .
7- ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌له‌فۆن كردن‌دا خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له پڕێكدا گووتی ' نه‌سرین گیان دوای ته‌له‌فۆنت بۆ ئه‌كه‌مه‌وه'، وا مه‌زانه شێت بووه. ئه‌وا دیاره ڕه‌قابه‌ی له سه‌ره، یان باوكی یان براكه‌ی له ده‌ورو پشتین.
8- به‌س مه‌وعید ببه‌سته له پارك و ماركدا. هه‌موو جارێكیش برنج و فاسۆلیا خۆش نیه! تۆزیك ڕۆمانسی به، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ببه بۆ شوێنێکی دیكه.
9- ئه‌گه‌ر كوڕێكی مێشك فراوانیت، به‌ڕای من ئه‌كه‌یت، خۆت تووشی به‌زمی كچی كورد مه‌كه! له دوایدا خۆ هه‌ر پێت ده‌ڵێن ' مێشكه‌كه‌ی هی بن لادن بوو!' .
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, November 02, 2003
::: باخچه‌ی پاشا له‌و به‌ر ئاوه
خێڵی عه‌ره‌ب ده‌وره‌ی داوه؟
ده‌ڕۆم ڕێگام لێ گیراوه
ناشڕۆم چاو كاڵ ڵێم تۆراوه...
"نووسراوی سه‌ر كێلی هیوای چه‌ند ساڵه‌ی كوردستانی باشوور"
له‌ته‌مه‌نی منداڵیمدا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا گۆرانم به شێوه‌یه‌كی دیكه خوێندبووه‌وه. پێم مه‌ڵێن چه‌ند ساڵ بووم ئه‌و كات، چونكه زۆرم ڕق له ژماره‌و ژماره كاریه. به‌ڵام ده‌زانم زه‌مانێك بوو كه هێشتا بۆم هه‌بوو بچم بۆ حه‌مامی ژنان و كه‌سیش نه‌ی ده‌گووت كه‌رت به چه‌ند؟
به‌هه‌ر حاڵ، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه باسی چیرۆكه ته‌ڕه‌كانی حه‌مامی ژنانتان بۆبكه‌م. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت حه‌زم كرد تۆزێك باسی ئه‌م زه‌مانه بكه‌م كه دایكی وه‌ته‌ن له دایكێتی ده‌رچووه‌و ، ئێستا، مه‌گه‌ر خوا خۆی، ئیدی كه‌سی تر نازانێت ئه‌م نیشتیمانه كچی كێه؟ ده‌زانم ئێستا هه‌ندێكتان تف و نه‌حله‌تم لێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه، به‌ڵام دڵنیا بن گه‌ر تۆزێك له بابه‌ته‌كه بیر بكه‌نه‌وه، دێنه سه‌ر هه‌مان ئه‌و هێڵه چۆڵه‌ی كه من له‌سه‌ریم ئێستا.
زه‌مانێك بوو، دێته‌وه بیرم، ناوی پیشمه‌رگه ئه‌وه‌نده پیرۆز بوو كه به‌بیستنی ده‌كه‌وتینه گریان. كه‌چی ئێستا كه ده‌ڵێن پێشمه‌رگه، ناوی سیخوڕه‌كانم دێته‌وه به‌ر چاو یان پۆلیسی كورد له به‌غدا كه له‌سه‌ر ئیلحاحی ماڵه‌و له به‌غدای پایته‌خت 'برا' عه‌ره‌به‌كانمان ده‌پارێزێن..
زه‌مانێك بوو كه گوێمان له‌ڕادێۆ كورده‌یه‌كان ده‌گرت، به گۆرانی ' ڕێی خه‌بات' مه‌حاڵ بوو نه‌مان گووتایه:' ڕۆحم فیداته كوردستان!' ئێستاش پیاو ڕاست بڕوات، ئه‌و كوردستانه‌م بۆ بكه‌ن به‌یه‌ك پارچه ئاڵتوون، ناچمه‌وه ژێر ده‌ستی كه‌سانێك كه نیشتیمانی كوردیان فرۆشت...
زه‌مانێك بوو دوا ووشه‌ی هه‌موو شه‌هیدێكی كورد ' بژی كوردستانی گه‌وره بوو'. كه‌چی ئێستا دوا ووشه‌ی ' شه‌هیده‌كانمان' : 'زێڕه .. سه‌دام زێڕه.. ببوررن عێڕاق زێڕه‌یه'!
زه‌مانێك بوو ڕازی بوون به كوردستانێكی داگیركراو، كفر بوو له نێو كوردا. كه‌چی ئێستاكه به‌شه‌رتی چه‌قۆش نه‌بێت نایسه‌لمێنین كه عێڕاق ووڵاتمانه‌و كوردستانیش ' خه‌دامه‌یه‌تی'، كه‌هه‌روه‌ك له سوریا باوه ده‌ڵێن....
ده‌توانم نموونه‌ی زۆرتان به‌مێ له‌سه‌ر به‌زمی ' زه‌مانه'، به‌ڵام وه‌ك براده‌رێك گووتی: ' زۆر گووتن ده‌نگی ئه‌میر حه‌سه‌ن خۆشه'. هه‌ر بۆیه با ڵێردا بیبڕێنمه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی نه‌شیان كردووین به ' جه‌ماعه‌تی موخه‌ربین!'
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, October 19, 2003
::: ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، یه‌ك شه‌ممه‌ی شه‌ممه‌كان:
كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ:
له ئیشه‌كه‌م بووم. كوردێك هاته ژووره‌وه، دیار بوو پرسیارێکی هه‌بوو له سه‌ر كامێرای دیجیتاڵ، به كوردی پێی گووتم: ' كاكه گیان به كوردی قسه ئه‌كه‌یت؟'
عه‌یب بوو ژن و ماڵی له گه‌ڵ بوو ئه‌گینا پێم ئه‌گووت: ' برا پێ ڕابواردنی سێ مانگی داهاتووت له سه‌ر خۆمان'
هه‌رچه‌ندم كرد ویستم هیچ نه‌ڵێم له ڕووی پرسیارێکی وا نا ماقووڵا به‌ڵام ئاخیره‌ن خۆم نه‌گرت و پیم گووت ' I will try'.
ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: كورد زۆر ساویلكه‌یه.
ده‌ورو به‌ری سه‌عات 2ی نیوه‌ڕۆ:
كیژێكی سۆماڵی هاته ژووره‌وه داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی خه‌تی مۆبایله‌كه‌ی د‌ه‌كرد. كاره‌كه ده‌وری 30 ده‌قه‌ی ده‌خایاند. له‌و 30 ده‌قه‌یه‌دا 3 جار ته‌له‌فۆنی كرد هه‌ر جاره‌و ئه‌یگووت ' حبیبی یا....' منیش خۆم پێ نه‌گیرا پێم گووت ' دیاره حه‌بیبی زۆرت هه‌یه؟' ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی گووتم ' ئه‌گه‌ر به‌دڵته تۆش وه‌ره ڕیزه‌وه'
ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: په‌ح له كچی ئه‌م زه‌مانه.
كاتژمێر 4ی عه‌سر:
زۆرم برسی بوو چووم نان بخۆم. 20 ده‌قه له‌ڕیزا وه‌ستام بۆ له‌فه‌یه‌کی بگ ماك. كه‌چی كه ده‌ستم كرد به گیرفانما، جزدانه‌كه‌م له بیر چوو بوو.
ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: هه‌ندێ جار قسه‌ی بێ سوودیش خۆشه!
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, October 18, 2003
::: به‌یانی بوو،
له‌و ڕۆژانه بوو كه پیاو خوا خوایه‌تی پێی بڵێن ئه‌وا بینای خوێندنگاكه‌ت گڕی تێ به‌ر بووه‌و ئیمڕۆ ده‌خیلت بم نه‌یه‌یت بۆ دانیشتگا.. به هه‌ر حاڵ، شانسی كورد وه‌هاش نیه ئه‌م هه‌واڵه خۆشانه ببیستێت له شه‌شی به‌یانیدا. هه‌ر بۆیه گووتم ' هه‌سته كوڕه با ئه‌مه‌شی بچێته سه‌ر... بۆ حوكومه‌تی شۆڕشی هۆ‌ڵه‌ندی ده‌كه‌ین، به زایه‌ع ناچێت' .
له ڕێ،
ده‌مویست بیر له هه‌موو شتێك بكه‌مه‌وه بێجگه له‌خوێندن. چونكه گه‌یشتبوومه قه‌ناعه‌تێك كه باشتر وایه ئیدی به‌یانیان نان و كتێب بخۆم باشتره وه‌ك له چاو ماست، ئه‌وه‌نده به خوێندنه‌وه خه‌ریكم. زۆری نه‌برد له یه‌كێك له سوچه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی یادگاریم ناوی ' وێب بلاگم' هاته‌وه یاد. دوای مشت و مڕێك له گه‌ڵ خۆمدا بڕیاڕم دا ده‌ست كه‌مه‌وه به نووسین.
ئێستا،
هاتمه وێب بلاگ. دوای ته‌ماشا كردنێكی خێرا به وێب بلاگه‌كاندا ،بینم كه زۆر نه‌گۆڕاوه. به عه‌مری خوا، كه هه‌ر ئه‌و ناوانه‌م دی، حه‌زم كرد خێر شتێك بنووسم. له‌وه ده‌چوو له سه‌فه‌رێكی دوور هاتبمه‌وه ژووره خنجیلانه‌كه‌م...
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, April 16, 2003
::: دانیشتوانی ئه‌م دێیه گه‌رچی زۆریان له سه‌ره‌تاوه له ژیان وه‌ڕس بوون، ئێستا هه‌ندێكیان فێریش بوون ماڵ جێ دێڵن و هه‌ندێكیشان هه‌موو 32 ی مانگێك بابه‌تێك ده‌نووسن. لێره‌دا جێی باسه كه خۆم سوره‌ی به‌ر له‌شكری ئه‌م هه‌راسانیه‌م. ده‌بێت هۆكار چی بێت كه ژیانی لادێ ئاوا لێمان بۆته وێرانه و كه‌وتوینه‌ته كۆچ كردن بۆ شاری خوا پیاوه‌كان؟ ده‌خیلتان بم له من مه‌پرسن بۆ! چونكه سه‌رم قاڵی پێچانه‌وه‌ی شت و مه‌كه‌كانمه بۆ شاری خوا پیاوان.
ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه به‌شكم بێته مایه‌ی بزه‌یه‌ك له سه‌ر لێوانی دانیشتوانی دێ.
شــــــــــار * سواره‌ی ئێلخانیزاده
گوڵم، دڵم پڕه له ده‌ردو كوڵ
ده‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت
ده‌ڵێم به جامێ ئاوی كانیاوی دێیه‌كه‌م
عیلاجی كه‌م
كوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتزاره‌كه‌ت!
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار‌و هاڕه‌هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵكنی نه‌خۆش و تاو‌و یاوی شه‌و
ده‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت
له شاری چاو له‌به‌ر چرای نێئۆن شه‌واره‌كه‌ت
بڕۆمه دێ كه مانگه‌شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلـۆن بژیم له شاره‌كه‌ت كه پڕ به دڵ دژی گزه‌م!؟
له شاره‌كه‌ت كه ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین گه‌واره‌یه
ده‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی كه تێل و تان و ڕایه‌ڵه، كه‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی كه په‌یكه‌ره، میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی كه داره تێلـه مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه!
له شاره‌كه‌ت كه‌مه‌ندی دووكه‌ڵه
كه دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه تیشكی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند!
له هه‌ر شاقام و كووچه‌یه‌ك شه‌پۆلی شینه دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه كه ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوییه!
له شاره‌كه‌ت زه‌لیلـه شێر،
باوی ڕێوییه!
به هه‌ر نیگایه‌كو په‌تایه‌كه!
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت گوڵم!
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل،
چۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ؟
له شاری تۆ
له بانی عه‌ڕشه قۆنده‌ره‌ی دراو
شاره‌كه‌ت، ئاسكه جوانه‌كه‌م
ته‌سكه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو!
كێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ كه گۆچی تاوی گه‌رمی به ده‌واره‌كه‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی كووچه ته‌نگه‌كانی شاره‌كه‌ت
ڕانه‌هاتووه له‌شم!
بناری پڕ به‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور‌و شین ئه‌دا له شێعر‌و عاتیفه‌ی گه‌شم!
* له سایتی لاوانه‌وه وه‌رگیراوه.
Ray xot binuse
........................................................................................
Friday, April 04, 2003
::: ئۆسكار وایڵد ده‌ڵێت:
پیاو ده‌یه‌وێت هه‌میشه یه‌كه‌مین خۆشه‌ویستی ژن بێت، ژنیش دواهه‌مین ڕۆمانسی پیاو
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, February 12, 2003
::: مه‌حاڵه ئینسان هه‌م عاشق بێ‌و هه‌م ئاقڵ. (فرانس بایكۆن)
ئه‌م نوسراوه‌م له گۆڤاری سیخورمه‌دا دیت، زۆر به‌دڵم بوو. جا نازانم ڕای ئێوه چییه؟
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, February 01, 2003
::: ئێسته‌ش دێته‌وه یادم ئه‌و شه‌وه‌ی كه كوردستان‌مان به‌جێ هێشت شه‌ش ساڵ له‌مه‌و پێش. ناتوانم بڵێم كه زۆر دڵ ته‌نگ بووم ئه‌و شه‌وه... چونكه له ته‌مه‌ندا هێجگار منداڵ بووم و هێشتا ووشه‌ی 'دووری' نه‌هاتبووه قاموسی ژیانمه‌وه. ڕۆژ دوای ڕۆژ كه بیرم له‌و شه‌وه ده‌كرده‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه هاتمه هه‌نده‌ران، زیاتر ئازاری دڵم قوڵپی ده‌هات. به‌ڵام هێشتا نه‌م ده‌زانی بۆ؟ ده‌تگووت شتێكم لێ وون بووه، نه‌م ده‌زانی چیه! ڕۆژێكیان زۆرم بۆ هات به باوكم گووت ئه‌رێ من زۆر بیری شتێك ده‌كه‌م ده‌بێت جارێكی تر بیبنمه‌وه؟ له‌م قسه زلانه هێشتا ته‌واو نه‌بووبووم باوكم گوتی 'ڕۆڵه تۆ لێره گه‌وره بویت تازه كوردستانی چی؟' لێره‌دا من پرسیـم 'ئه‌ی تۆ؟ بیری كوردستان ناكه‌یت؟' هێشتا قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبوو گوتی 'ئاخ، چۆن نا كوڕم؟!'. منیش هه‌ر ئه‌و‌ه‌نده‌م بۆ گوترا كه بڵێم باشه كه تۆ بۆت هه‌بێت بیری شتێك بكه‌یت بۆ من بۆم نیه؟
وابزانم هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا دابوو ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م نووسی و له كۆتایدا نه‌م زانی چی بنووسم ناچار نووسیم 'پێشكه‌شه به‌و نیشتیمانه‌ی كه وا ده‌زانێت به‌هاریش پاییزه‌و هه‌میشه گه‌ڵا ده‌بێت بوه‌رێنێت!'
بڕیارم دا له‌م شه‌وه بێ ئامانه
بێ نازت بكه‌م ئه‌ی شاره‌كه‌م
دوا هه‌ناسه‌ی قوڵی كۆسارانت
پێشكه‌شی جێ ژوانی ساردت بكه‌م
ناشزانم چۆن پێت بڵێم گیانه
ده‌ڕۆم و كۆچ بۆ ژیانێكی تر ده‌كه‌م
پێم شه‌رم نیه گه‌ر ئێستاكه‌ش
چه‌ند فرمێسكێكت به‌دیاری پێشكه‌ش بكه‌م
بڵێم هه‌ڵی بگره بۆ ئه‌و ڕۆژ‌ه‌ی
كه‌میوانی ژێر خاكتم ده‌كه‌ن
یان بۆ هه‌رچ ساتێك كه‌دڵی ناسۆرم
یادی ڕۆژانی سه‌رچنار و سه‌هۆڵه‌كه‌ت بكه‌ن
ڕوو له هه‌ر كوێ یه‌كت ده‌كه‌م
له‌نجه‌و لارت شێت و شه‌یدام ده‌كه‌ن
جێ ژوانه سارده‌كانت، تریفه‌ی مانگی شه‌وانت...
وورده وورده خۆیانم لێ زوویر ده‌كه‌ن
ده‌به‌سه ئیتر! نازتم پێ هه‌ڵناگیرێ!
ده‌مه‌وێت بڵێم كه،
' ئه‌م جاره دوو باره فرمێسكی چاوم ڕووباره
بڕیارم داوه دوا بڕیاره كۆچ بكه‌م له‌م شاره'
ئێستا ده‌ڕۆم بۆ دوا جاره
كه سوجده‌م بۆ تۆ بێ وه‌ڵامه
دوا شه‌ویشم شه‌وێكی زامداره
كه‌نه‌م توانی سه‌ر بخه‌مه سه‌ر سنگی ئه‌م شاره...
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, January 26, 2003
::: چیرۆكی ژیانم:
به نۆ مانگی هاتومه‌ته دنیاوه
به 15 ساڵی یه‌كه‌م هۆنراوه‌ی خۆشه‌ویستم نووسیوه
به 17 ساڵی ئه‌ڤیندار بووم
له هه‌مان ساڵیش‌دا دڵیان شكاندم
به 18 ساڵی ماڵ‌ئاوایم له گه‌نجێتی كرد
به 19 ساڵیش پیر بووم!
Ray xot binuse
::: به پرچی لولی یارم وا دیاره
هه‌زاری وه‌ك منی داوه له سێداره
له بێ ده‌نگی سه‌رنجه‌كانیشیدا، دیاره قه‌راره
ئیمشه‌و دڵی ماندووم وێل بێت له‌م كۆساره!
ئه‌مه باسی من ئه‌ی تۆ؟
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, January 25, 2003
::: هه‌موو مرۆڤێك كه هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت... هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت ڕابووردوێك هه‌بووبێت تاوه‌كو ناچاری بكات بۆ گۆڕینی هه‌نگاوی.. لێره‌دا منیش ده‌ستم كرد به كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێب بلاگه تا وه‌ك و هه‌موو مرۆڤێكی ئازاد بتوانم هه‌ست و نه‌ستی داماوم به مرۆڤه دڵ خۆشه‌كان ئاشنا بكه‌م. گه‌ر ببپرسیت ده‌بێت ڕابوردوو چی بووبێت كه منی ناچار كرد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، ته‌نها ده‌توانم بڵێم ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه‌یه. لێردا ده‌زانم كه ووشه‌كانم زۆر سه‌یر و له‌وانه‌شه بێ مانا بن. به‌ڵام گه‌ر لێیان تێ بگه‌یت.. ده‌بێت هه‌نسكێكی قوڵ هه‌ڵكێشیت.. گه‌ر ناش..ئه‌وا ده‌بێت قای قای پێكه‌نیت بتگرێت!
یادێك
له تاو بێزاری ژیانی ناسۆرم
سه رم خسته سه ر نامه ی جارانت
به هیوای بینینی ووشه ی گیان
له سه ر لا په ڕه ی ژاكاوت
هێنده م نه كرد چاو بڕكێ
له گه ڵ ووشه سارده كانت
كه بینیم ووشه ی ماڵئاوا
له سه ر دوا دێڕی نامه ی بێ ناونیشانت
هه ستم كرد ئه و كات
خۆشه ویستی نه خۆ شی یه كی زامدار بوو
دڵی منی پێك دابوو
له سه ر گه ردوونی ئه م عیشقه كۆنه
وه فاو ژانی له یه ك گیر نابوو
Ray xot binuse
........................................................................................
Friday, January 24, 2003
::: جار‌و بار سه‌یری ده‌ورو پشتم ده‌که‌م ده‌ڵێم گه‌ر ئه‌مه ڕاستی بێت ده‌بێت خه‌یاڵ چی بێت؟ به‌خه‌یاڵ بێت ده‌بێت شیعر قسه‌ی ڕۆژانه بێت و شه‌ڕه جوێنیش ووشه‌ی شیعر! هه‌ر جار‌و باریشه ده‌ڵێم به خۆم قسه‌ی قۆر هه‌تیو! یه‌كێك گوێی له‌م قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه بێت به حه‌یاتی ژنیت ناداتێ!. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵیم نابێت ئه‌مه! ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی لا بێت.
شه‌وانه خه‌و ده‌بینم.. له خه‌وه‌که‌مدا له باوه‌شی كیژێكم ده‌ڵێت پێم 'خۆشم ده‌وێیت به‌قه‌د ناسكی خۆشه‌ویستیمان'. كه به‌یانیان له خه‌و ڕاده‌په‌ڕم ده‌ڵێم ئه‌ڵا له‌و خه‌وه خۆشه! به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێم ئه‌ی ئه‌مه بۆ ڕاستی نه‌بێت؟ لێره‌دا هه‌ڵبه‌ته کێشه‌كه‌م ڕوونه ..تۆ بڵێی ووشه‌یه‌ك هه‌بێت له ڕاستیدا به ناوی 'خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه'؟ من باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌ی تۆ؟
Ray xot binuse
........................................................................................