|
:: پێداویستییه‌كان :
.............................................
:: ریزی بڵاگی كوردی
لینك :

|
|
Wednesday, February 12, 2003
::: مه‌حاڵه ئینسان هه‌م عاشق بێ‌و هه‌م ئاقڵ. (فرانس بایكۆن)
ئه‌م نوسراوه‌م له گۆڤاری سیخورمه‌دا دیت، زۆر به‌دڵم بوو. جا نازانم ڕای ئێوه چییه؟
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, February 01, 2003
::: ئێسته‌ش دێته‌وه یادم ئه‌و شه‌وه‌ی كه كوردستان‌مان به‌جێ هێشت شه‌ش ساڵ له‌مه‌و پێش. ناتوانم بڵێم كه زۆر دڵ ته‌نگ بووم ئه‌و شه‌وه... چونكه له ته‌مه‌ندا هێجگار منداڵ بووم و هێشتا ووشه‌ی 'دووری' نه‌هاتبووه قاموسی ژیانمه‌وه. ڕۆژ دوای ڕۆژ كه بیرم له‌و شه‌وه ده‌كرده‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه هاتمه هه‌نده‌ران، زیاتر ئازاری دڵم قوڵپی ده‌هات. به‌ڵام هێشتا نهم ده‌زانی بۆ؟ ده‌تگووت شتێكم لێ وون بووه، نهم ده‌زانی چیه! ڕۆژێكیان زۆرم بۆ هات به باوكم گووت ئه‌رێ من زۆر بیری شتێك ده‌كه‌م ده‌بێت جارێكی تر بیبنمه‌وه؟ له‌م قسه زلانه هێشتا ته‌واو نه‌بووبووم باوكم گوتی 'ڕۆڵه تۆ لێره گه‌وره بویت تازه كوردستانی چی؟' لێره‌دا من پرسیـم 'ئه‌ی تۆ؟ بیری كوردستان ناكه‌یت؟' هێشتا قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبوو گوتی 'ئاخ، چۆن نا كوڕم؟!'. منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م بۆ گوترا كه بڵێم باشه كه تۆ بۆت هه‌بێت بیری شتێك بكه‌یت بۆ من بۆم نیه؟
وابزانم هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا دابوو ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م نووسی و له كۆتایدا نهم زانی چی بنووسم ناچار نووسیم 'پێشكه‌شه به‌و نیشتیمانه‌ی كه وا ده‌زانێت به‌هاریش پاییزه‌و هه‌میشه گه‌ڵا ده‌بێت بوه‌رێنێت!'
بڕیارم دا له‌م شه‌وه بێ ئامانه
بێ نازت بكه‌م ئه‌ی شاره‌كه‌م
دوا هه‌ناسه‌ی قوڵی كۆسارانت
پێشكه‌شی جێ ژوانی ساردت بكه‌م
ناشزانم چۆن پێت بڵێم گیانه
ده‌ڕۆم و كۆچ بۆ ژیانێكی تر ده‌كه‌م
پێم شه‌رم نیه گه‌ر ئێستاكه‌ش
چه‌ند فرمێسكێكت به‌دیاری پێشكه‌ش بكه‌م
بڵێم هه‌ڵی بگره بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی
كه‌میوانی ژێر خاكتم ده‌كه‌ن
یان بۆ هه‌رچ ساتێك كه‌دڵی ناسۆرم
یادی ڕۆژانی سه‌رچنار و سههۆڵهكهت بكه‌ن
ڕوو له هه‌ر كوێ یه‌كت ده‌كه‌م
له‌نجه‌و لارت شێت و شه‌یدام ده‌كه‌ن
جێ ژوانه سارده‌كانت، تریفه‌ی مانگی شه‌وانت...
وورده وورده خۆیانم لێ زوویر ده‌كه‌ن
ده‌به‌سه ئیتر! نازتم پێ هه‌ڵناگیرێ!
ده‌مه‌وێت بڵێم كه،
' ئه‌م جاره دوو باره فرمێسكی چاوم ڕووباره
بڕیارم داوه دوا بڕیاره كۆچ بكه‌م له‌م شاره'
ئێستا ده‌ڕۆم بۆ دوا جاره
كه سوجده‌م بۆ تۆ بێ وه‌ڵامه
دوا شه‌ویشم شه‌وێكی زامداره
كه‌نه‌م توانی سه‌ر بخه‌مه سه‌ر سنگی ئه‌م شاره...
Ray xot binuse
........................................................................................
|
|