| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستییه‌كان :
|
Wednesday, April 16, 2003
::: دانیشتوانی ئه‌م دێیه گه‌رچی زۆریان له سه‌ره‌تاوه له ژیان وه‌ڕس بوون، ئێستا هه‌ندێكیان فێریش بوون ماڵ جێ دێڵن و هه‌ندێكیشان هه‌موو 32 ی مانگێك بابه‌تێك ده‌نووسن. لێره‌دا جێی باسه كه خۆم سوره‌ی به‌ر له‌شكری ئه‌م ههراسانیهم. ده‌بێت هۆكار چی بێت كه ژیانی لادێ ئاوا لێمان بۆته وێرانه و كه‌وتوینه‌ته كۆچ كردن بۆ شاری خوا پیاوه‌كان؟ ده‌خیلتان بم له من مه‌پرسن بۆ! چونكه سه‌رم قاڵی پێچانه‌وه‌ی شت و مهكهكانمه بۆ شاری خوا پیاوان.
Ray xot binuse
ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه به‌شكم بێته مایه‌ی بزه‌یه‌ك له سه‌ر لێوانی دانیشتوانی دێ. شــــــــــار * سواره‌ی ئێلخانیزاده گوڵم، دڵم پڕه له ده‌ردو كوڵ ده‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت ده‌ڵێم به جامێ ئاوی كانیاوی دێیه‌كه‌م عیلاجی كه‌م كوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتزاره‌كه‌ت! وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار‌و هاڕه‌هاڕی ئه‌و له ڕۆژی چڵكنی نه‌خۆش و تاو‌و یاوی شه‌و ده‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت له شاری چاو له‌به‌ر چرای نێئۆن شه‌واره‌كه‌ت بڕۆمه دێ كه مانگه‌شه‌و بزێته ناو بزه‌م چلـۆن بژیم له شاره‌كه‌ت كه پڕ به دڵ دژی گزه‌م!؟ له شاره‌كه‌ت كه ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه مه‌لی ئه‌وین گهوارهیه ده‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم ئه‌وه‌ی كه تێل و تان و ڕایه‌ڵه، كهلهپچهیه ئه‌وه‌ی كه په‌یكه‌ره، میسالی داوه‌ڵه ئه‌وه‌ی كه داره تێلـه مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه! له شاره‌كه‌ت كه‌مه‌ندی دووكه‌ڵه كه دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند وه تیشكی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند! له هه‌ر شاقام و كووچه‌یه‌ك شه‌پۆلی شینه دێ به‌ره‌و دڵم ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه كه ئه‌یگوشم ده‌ستی چێوییه! له شاره‌كه‌ت زهلیلـه شێر، باوی ڕێوییه! به هه‌ر نیگایهكو په‌تایه‌كه! ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت گوڵم! گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل، چۆن ئه‌بێته جاڕه گوڵ؟ له شاری تۆ له بانی عه‌ڕشه قۆنده‌ره‌ی دراو شاره‌كه‌ت، ئاسكه جوانه‌كه‌م ته‌سكه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو! كێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟ منێ كه گۆچی تاوی گه‌رمی به ده‌واره‌كه‌ی عه‌شیره‌تم به داره ته‌رمی كووچه ته‌نگه‌كانی شاره‌كه‌ت ڕانه‌هاتووه له‌شم! بناری پڕ به‌هاری دێ ڕه‌نگی سوور‌و شین ئه‌دا له شێعر‌و عاتیفه‌ی گه‌شم! * له سایتی لاوانه‌وه وه‌رگیراوه.
|