| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Sunday, October 19, 2003
::: ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، یه‌ك شه‌ممه‌ی شه‌ممه‌كان:
Ray xot binuse
كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ: له ئیشه‌كه‌م بووم. كوردێك هاته ژووره‌وه، دیار بوو پرسیارێکی هه‌بوو له سه‌ر كامێرای دیجیتاڵ، به كوردی پێی گووتم: ' كاكه گیان به كوردی قسه ئه‌كه‌یت؟' عه‌یب بوو ژن و ماڵی له گه‌ڵ بوو ئه‌گینا پێم ئه‌گووت: ' برا پێ ڕابواردنی سێ مانگی داهاتووت له سه‌ر خۆمان' هه‌رچه‌ندم كرد ویستم هیچ نه‌ڵێم له ڕووی پرسیارێکی وا نا ماقووڵا به‌ڵام ئاخیره‌ن خۆم نه‌گرت و پیم گووت ' I will try'. ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: كورد زۆر ساویلكه‌یه. ده‌ورو به‌ری سه‌عات 2ی نیوه‌ڕۆ: كیژێكی سۆماڵی هاته ژووره‌وه داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی خه‌تی مۆبایله‌كه‌ی د‌ه‌كرد. كاره‌كه ده‌وری 30 ده‌قه‌ی ده‌خایاند. له‌و 30 ده‌قه‌یه‌دا 3 جار ته‌له‌فۆنی كرد هه‌ر جاره‌و ئه‌یگووت ' حبیبی یا....' منیش خۆم پێ نه‌گیرا پێم گووت ' دیاره حه‌بیبی زۆرت هه‌یه؟' ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی گووتم ' ئه‌گه‌ر به‌دڵته تۆش وه‌ره ڕیزه‌وه' ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: په‌ح له كچی ئه‌م زه‌مانه. كاتژمێر 4ی عه‌سر: زۆرم برسی بوو چووم نان بخۆم. 20 ده‌قه له‌ڕیزا وه‌ستام بۆ له‌فه‌یه‌کی بگ ماك. كه‌چی كه ده‌ستم كرد به گیرفانما، جزدانه‌كه‌م له بیر چوو بوو. ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: هه‌ندێ جار قسه‌ی بێ سوودیش خۆشه!
|