| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Saturday, October 18, 2003
::: به‌یانی بوو،
Ray xot binuse
له‌و ڕۆژانه بوو كه پیاو خوا خوایه‌تی پێی بڵێن ئه‌وا بینای خوێندنگاكه‌ت گڕی تێ به‌ر بووه‌و ئیمڕۆ ده‌خیلت بم نه‌یه‌یت بۆ دانیشتگا.. به هه‌ر حاڵ، شانسی كورد وه‌هاش نیه ئه‌م هه‌واڵه خۆشانه ببیستێت له شه‌شی به‌یانیدا. هه‌ر بۆیه گووتم ' هه‌سته كوڕه با ئه‌مه‌شی بچێته سه‌ر... بۆ حوكومه‌تی شۆڕشی هۆ‌ڵه‌ندی ده‌كه‌ین، به زایه‌ع ناچێت' . له ڕێ، ده‌مویست بیر له هه‌موو شتێك بكه‌مه‌وه بێجگه له‌خوێندن. چونكه گه‌یشتبوومه قه‌ناعه‌تێك كه باشتر وایه ئیدی به‌یانیان نان و كتێب بخۆم باشتره وه‌ك له چاو ماست، ئه‌وه‌نده به خوێندنه‌وه خه‌ریكم. زۆری نه‌برد له یه‌كێك له سوچه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی یادگاریم ناوی ' وێب بلاگم' هاته‌وه یاد. دوای مشت و مڕێك له گه‌ڵ خۆمدا بڕیاڕم دا ده‌ست كه‌مه‌وه به نووسین. ئێستا، هاتمه وێب بلاگ. دوای ته‌ماشا كردنێكی خێرا به وێب بلاگه‌كاندا ،بینم كه زۆر نه‌گۆڕاوه. به عه‌مری خوا، كه هه‌ر ئه‌و ناوانه‌م دی، حه‌زم كرد خێر شتێك بنووسم. له‌وه ده‌چوو له سه‌فه‌رێكی دوور هاتبمه‌وه ژووره خنجیلانه‌كه‌م...
|