| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Sunday, November 02, 2003
::: باخچه‌ی پاشا له‌و به‌ر ئاوه
Ray xot binuse
خێڵی عه‌ره‌ب ده‌وره‌ی داوه؟ ده‌ڕۆم ڕێگام لێ گیراوه ناشڕۆم چاو كاڵ ڵێم تۆراوه... "نووسراوی سه‌ر كێلی هیوای چه‌ند ساڵه‌ی كوردستانی باشوور" له‌ته‌مه‌نی منداڵیمدا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا گۆرانم به شێوه‌یه‌كی دیكه خوێندبووه‌وه. پێم مه‌ڵێن چه‌ند ساڵ بووم ئه‌و كات، چونكه زۆرم ڕق له ژماره‌و ژماره كاریه. به‌ڵام ده‌زانم زه‌مانێك بوو كه هێشتا بۆم هه‌بوو بچم بۆ حه‌مامی ژنان و كه‌سیش نه‌ی ده‌گووت كه‌رت به چه‌ند؟ به‌هه‌ر حاڵ، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه باسی چیرۆكه ته‌ڕه‌كانی حه‌مامی ژنانتان بۆبكه‌م. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت حه‌زم كرد تۆزێك باسی ئه‌م زه‌مانه بكه‌م كه دایكی وه‌ته‌ن له دایكێتی ده‌رچووه‌و ، ئێستا، مه‌گه‌ر خوا خۆی، ئیدی كه‌سی تر نازانێت ئه‌م نیشتیمانه كچی كێه؟ ده‌زانم ئێستا هه‌ندێكتان تف و نه‌حله‌تم لێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه، به‌ڵام دڵنیا بن گه‌ر تۆزێك له بابه‌ته‌كه بیر بكه‌نه‌وه، دێنه سه‌ر هه‌مان ئه‌و هێڵه چۆڵه‌ی كه من له‌سه‌ریم ئێستا. زه‌مانێك بوو، دێته‌وه بیرم، ناوی پیشمه‌رگه ئه‌وه‌نده پیرۆز بوو كه به‌بیستنی ده‌كه‌وتینه گریان. كه‌چی ئێستا كه ده‌ڵێن پێشمه‌رگه، ناوی سیخوڕه‌كانم دێته‌وه به‌ر چاو یان پۆلیسی كورد له به‌غدا كه له‌سه‌ر ئیلحاحی ماڵه‌و له به‌غدای پایته‌خت 'برا' عه‌ره‌به‌كانمان ده‌پارێزێن.. زه‌مانێك بوو كه گوێمان له‌ڕادێۆ كورده‌یه‌كان ده‌گرت، به گۆرانی ' ڕێی خه‌بات' مه‌حاڵ بوو نه‌مان گووتایه:' ڕۆحم فیداته كوردستان!' ئێستاش پیاو ڕاست بڕوات، ئه‌و كوردستانه‌م بۆ بكه‌ن به‌یه‌ك پارچه ئاڵتوون، ناچمه‌وه ژێر ده‌ستی كه‌سانێك كه نیشتیمانی كوردیان فرۆشت... زه‌مانێك بوو دوا ووشه‌ی هه‌موو شه‌هیدێكی كورد ' بژی كوردستانی گه‌وره بوو'. كه‌چی ئێستا دوا ووشه‌ی ' شه‌هیده‌كانمان' : 'زێڕه .. سه‌دام زێڕه.. ببوررن عێڕاق زێڕه‌یه'! زه‌مانێك بوو ڕازی بوون به كوردستانێكی داگیركراو، كفر بوو له نێو كوردا. كه‌چی ئێستاكه به‌شه‌رتی چه‌قۆش نه‌بێت نایسه‌لمێنین كه عێڕاق ووڵاتمانه‌و كوردستانیش ' خه‌دامه‌یه‌تی'، كه‌هه‌روه‌ك له سوریا باوه ده‌ڵێن.... ده‌توانم نموونه‌ی زۆرتان به‌مێ له‌سه‌ر به‌زمی ' زه‌مانه'، به‌ڵام وه‌ك براده‌رێك گووتی: ' زۆر گووتن ده‌نگی ئه‌میر حه‌سه‌ن خۆشه'. هه‌ر بۆیه با ڵێردا بیبڕێنمه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی نه‌شیان كردووین به ' جه‌ماعه‌تی موخه‌ربین!'
|