| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Tuesday, November 11, 2003
::: Tips & Trucs and some facts…
Ray xot binuse
1- هه‌رچیه‌ك قژی درێژ بوو، پاو و پووزی لوس بوو، به له‌نجه‌و لار ڕۆیشت شه‌رت نیه كچ بێت! 2- ئه‌گه‌ر كچێكیش به‌لاتا ڕۆیشت مه‌عنای ئه‌وه نیه تۆ پێی بڵێیت 'سه‌موون گیان یان وه‌یش كه جوانیت جوجه خان'، چونكه عه‌رز عه‌رزی خوایه و ده‌میش هه‌ر بۆ ته‌علیق نه‌كراوه... 3- كاتێك كه ده‌ستت كرد به گفتووگۆ له گه‌ڵ كچێكی كوردا، بۆ یه‌كه‌م جار، مه‌ڵێ من هیچ كچی كورد ناناسم یان قه‌ت پێم نه‌خستۆته حه‌فله‌ی كوردیه‌وه... درۆیه‌ك كه ڕێی تێ بچێت!!! 4- شه‌رت نیه دوای هه‌موو ' سلام و علیكم .. علیكم سلامێك' خۆشه‌ویستی شیرین فه‌رهادی به دوادا بێت! زۆر ئاسایشه گه‌ر كچێكی كورد تۆی به دڵ نه‌بێت و له دوای گفتووگۆكه ئیتر ڵێت نه‌پرسێته‌وه... 5- باوی نامه‌و نامه كاری نه‌ماوه، هه‌رچیه‌كت ویست به فاكس بینێره! 6- گه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گووت ' من تۆم خۆش ده‌وێت' مه‌ڕۆ به زمانی ئه‌و ووڵاته‌ی كه لێی ده‌ژیت پێی بڵێیت یان پێێ بڵییت ' من حه‌زم لێته'! چونكه ئه‌وه مانایه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه وه‌ك له وه‌ی بڵێیت' من تۆم خۆش ده‌وێت' . 7- ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌له‌فۆن كردن‌دا خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له پڕێكدا گووتی ' نه‌سرین گیان دوای ته‌له‌فۆنت بۆ ئه‌كه‌مه‌وه'، وا مه‌زانه شێت بووه. ئه‌وا دیاره ڕه‌قابه‌ی له سه‌ره، یان باوكی یان براكه‌ی له ده‌ورو پشتین. 8- به‌س مه‌وعید ببه‌سته له پارك و ماركدا. هه‌موو جارێكیش برنج و فاسۆلیا خۆش نیه! تۆزیك ڕۆمانسی به، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ببه بۆ شوێنێکی دیكه. 9- ئه‌گه‌ر كوڕێكی مێشك فراوانیت، به‌ڕای من ئه‌كه‌یت، خۆت تووشی به‌زمی كچی كورد مه‌كه! له دوایدا خۆ هه‌ر پێت ده‌ڵێن ' مێشكه‌كه‌ی هی بن لادن بوو!' .
|