| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Saturday, December 20, 2003
::: "بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی كورد... ئه‌م مرۆڤه‌تان له یاد نه‌چێت!"
Ray xot binuse
وه‌سێتی دایكی وه‌ته‌ن
تا ئێستاش كه شه‌وان ده‌خه‌وم و خه‌ون به كوردستانێکی سه‌ربه‌خۆوه ده‌بینم، گاڵته‌م به فانتاسیای مێشكم دێت! به‌ڵام له پڕێكدا هۆشم دێته‌وه به‌ر خۆی و به چاوێكی كراوه‌وه ده‌زانم كه ڕۆژێك له ڕۆژان مرۆڤێك هه‌بوو كه ئه‌م خه‌ونه‌ی كرده ڕاستی. گه‌رچی ڕاستییه‌كه زۆر كورتیش بوو، به‌ڵام خۆ توانی دوای پتر له 50 ساڵیش ئه‌و هه‌سته به من بدات كه من هه‌مم و بێ نیشتیمان نه‌بووم ڕۆژێك له‌ڕۆژان! سه‌یره له‌لام كه 'قازی" ناو ده‌نێن سه‌ركرده‌و ئه‌و ووڵات فرۆشانه‌ش ناو ده‌نێن سه‌ركرده كه دێنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزێۆن هاوار ده‌كه‌ن كه كوردستانی باشوور به‌شێکی عێڕاقه. ئاخه‌ر تاوان نیه مرۆڤێك كه به‌و په‌ڕی سه‌ر به‌رزییه‌وه و له به‌ر چاوی خوا و دووژمنه‌وه كه له سێداره دراوه، له په‌ڕتووكی مێژوودا بخرێته ڕیزی ووڵات فرۆشانه‌وه؟ من له لای خۆمه‌و‌ه ئه‌و په‌ڕه‌یه ده‌دڕێنم و هه‌زار جاریش نه‌حله‌ت له‌و كه‌سه ده‌كه‌م كه نووسیوێتی! هیوادارم تۆش هه‌مان كار كه‌یت...
|