:: پێداویستی‌یه‌كان :
.............................................
:: ریزی بڵاگی كوردی
لینك :
Thursday, August 26, 2004
::: كوانێیت؟ ژیر ڕه‌شان جاران نییه ووشه‌ی مه‌ستم شۆخ و شه‌نگانه، هه‌ڵبگرێت نازی شیعرم ئه‌ی نازانیت له گه‌ڵ ته‌مه‌ن ووشه‌ش پیر ده‌بیت گه‌رچی تا مردنیشم به خۆشه‌ویستی تۆوه عاشقێكی گه‌نجم؟ گه‌ر به هه‌ستی پیر بووم ئه‌م جاره‌ش داوات لێ بكه‌م ده‌ستێ‌به ڕووی ساردما بێنی بۆچ ده‌بێت كفر بێت ئاره‌زووی مردووم، به‌م شه‌وه بێ تۆییه ساتێك بلاوێنێت؟ چیم له دڵدا بوو ئیمشه‌و به فرمێسك، دڵۆپ دڵۆپ، بۆم هه‌ڵڕشتی. گه‌رچی مانگی شه‌ویشم بێ جێگه و ڕێ بوو به‌ڵام له سه‌ر گوێسوانی غه‌م ئه‌م جاره‌ش بۆم نووسی: "خۆشم ده‌وێیت به قه‌د جوانیت به‌قه‌د ئه‌و ئاگره‌ی كه له دڵمدایه‌و تۆ پێی نازانیت!"
Ray xot binuse
........................................................................................
Tuesday, June 29, 2004
::: دره‌نگه، هه‌رچه‌ندم کرد باسێکی ئه‌م ژیانه بێ تۆییه بکه‌مه ووشه‌و وه‌ک ملوانکه‌یه‌کی دڵ شکاو له ملتی بکه‌م، به‌ڵام داخه‌که‌م هێنده بێ هێزم په‌نجه‌کانم ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌میش ناگرن. ده‌زانیت چه‌ند چرکه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ده‌نگی داریوش( Niyaayesh ) و ووشه به نرخه‌کانی مه‌دهۆش گوێمیان پڕ کردبوو له چرپه چرپی یادگارییه‌کانمان. له‌گه‌ڵ ووشک بوونه‌وه‌ی زامه‌کانم و خوا نه‌ناسی تۆدا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م به‌ر چاو که‌وت، جه‌رگم چه‌ند بڕا بوو، هێنده‌ی تریشی بڕی.... بام وا بێ (مه‌دهۆش) من دڵ‌شكاو نیم وه‌كوو گه‌لێ كه‌س جگه‌ر براو نیم فێری سكاڵا‌و فرمێسكی چاو نیم من یارم بووه‌و جێیشی هێشتووم زۆر ماندووی كردووم، به‌ڵام نه‌یكوشتووم ئه‌وه‌ی من ویستم بێ‌وه‌فا بوو ڕۆی ئێستاكه مه‌سته له به‌ر به‌زمی خۆی من ژیانی خۆم بۆچی تاڵ كه‌م بۆی من به‌ختیاریم بۆ دڵم ئه‌وێ دڵ خۆش كه‌ره‌یه‌ك هه‌ر ده‌ست ئه‌كه‌وێ یاری بێ په‌یمان ئه‌وه ناهێنێ كه‌پیاو وه‌ك مناڵ بۆی بناڵێنێ كه‌من هه‌وڵ بده‌م بۆ كامه‌رانی له دڵ ده‌ریه‌كه‌م زۆر به ئاسانی به‌ڵێ دڵداری په‌سه‌ند و جوانه چاوه‌ڕوانی‌یه‌و پاكی و په‌یمانه پیاوی ژیر ئه‌ڵێ: خواردنی گیانه به‌ڵام ژین به‌شی ئه‌مه‌نده ناكات كه‌بۆ كڵاووی بابردوو ڕاكا!
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, May 31, 2004
::: هیوا (ژیر ڕه‌شان)
له لووتكه‌ی چیاوه هیوا ده‌ڕوانێت چوار په‌لی چیا، به‌ده‌ستی هه‌ناسه‌ی ده‌یگرێت ڕۆڵه‌ی میلله‌تیش سوێندی دراوه تا مردنیش ڕوو به‌ره‌و چیا بێت هه‌تا هیوا چوار په‌ل به‌ده‌ست بێت لاوی میلله‌تیش سه‌ری به‌رز و مه‌رد بێت هه‌تا ده‌نگی جوامێری دواهه‌مین كوردیش مابێت له كاتی شیڕه‌ی دووژمندا هێشتا ئازا بیت ئاخه‌ر گوناحه مردن ڕێی پێ بگرێت نه‌هێڵێت ساتێكیش ئازادی چێژ بێت! مه‌گه‌ر ئه‌و لاوه لاوی كورد نه‌بێت له نێو مردن‌دا گیان له سه‌ر ده‌ست نه‌بێت ناوێكی پیرۆزی حه‌قه پێ بدرێت لاوی كورده، پێشمه‌رگه‌ی چیا بێت گرنگ نییه، شه‌رته خاوه‌ن هیوا بێت ته‌نها ئاواتێكی كوردستانی گه‌وره بێت له تاریكی شه‌وه زه‌نگیشدا دڵی به تروسكه‌ی ئازادی چوارده‌ور درابێت ئه‌و لاوه مه‌حاڵه نه‌وه‌ی پێشه‌وا و شێخی گه‌وره نه‌بێت... هه‌ر ئه‌و لاوه‌یه كه په‌یامی پێ دراوه تا دواهه‌مین هه‌ناسه‌ی هیواش له‌لای دایكی وه‌ته‌ن هێشتا سه‌ر به‌رز ماو‌ه
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, May 26, 2004
::: به ده‌نگێكی نزم قسه بكه گیانه‌كه‌م، با خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه...
Ray xot binuse
........................................................................................
Thursday, May 20, 2004
::: هه‌موو به‌یانییه‌ك كه له ژووره‌كه‌مه‌وه ته‌ماشایه‌كی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م ئه‌م دوو داره ده‌بینم. هه‌ستم ده‌كه‌م زۆر له ئێمه ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده نزیكیشن له یه‌ك به‌ڵام هه‌رگیز به یه‌ك ناگه‌ن. مه‌گه‌ر گه‌ڵا و لقه‌كانیان له به‌هاراندا له یه‌ك بئاڵێن و بۆ یه‌كتری بگێڕنه‌وه كه ده‌ردی جودای چه‌نده سه‌خته...
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, May 12, 2004
::: له‌وه‌ته‌ی هه‌ست ده‌كه‌م مردووم، گوێ ناده‌مه هیچ شتێك، ته‌نها پێ ده‌كه‌نم و جار جاریش بیر له ژیان ده‌كه‌مه‌وه. له سه‌ر كورسییه‌كه‌م گوێم له گۆرانیه‌كی هێمن ده‌گرت، له پڕێكدا گوڵێكم هاته‌وه یاد، ئه‌و گوڵه‌ش گوڵێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه یادم...
پێش ماوه‌یه‌ك گوڵێكم ڕوواند، په‌یمان وا بوو هه‌میشه ئاگام لێی بێت و هه‌موو به‌یانییه‌ك هیچ نه‌بێت تۆزێك ئاوی بده‌م. به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی كه له سه‌فه‌ر بووم و دوای ئه‌وه‌ی هاتمه‌وه، دیتم ته‌نها پاشماوه‌ی گوڵێكی مردوو. په‌ڕه‌كانی له نێوان ئینجانه‌كه‌دا فه‌رش و بڵاو بوون، گرژ ببوون، ده‌تگووت لێم زیزن و له داخی من خۆیان گرژ كردووه. زۆر توڕه بووم، هاوارێكم كرد و گووتم 'ئه‌رێ كه‌سێك نه‌بوو ئه‌م گوڵه‌ی منی له بیر بێت؟'. له‌و كاته‌دا پێكه‌نینێك به ده‌ممدا هات، ئێ باشه گه‌ر خۆت له بیرت كردبێت؟ ئیدی كه‌سانی دیكه چ مه‌جبوورن ئاگایان لێی بێت؟ ده‌ستێكم دایه ئینجانه‌كه و فڕێم دایه ده‌ره‌وه...
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, May 09, 2004
:::
ï؟½ï؟½ï؟½
ï؟½ï؟½تژï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½?ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ سپ? ï؟½ï؟½ه، ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½?ه، ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ?ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½...
ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½?ï؟½
ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½? ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½? ?ï؟½دگï؟½ï؟½??ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ه‌گ??ï؟½ï؟½?ه ï؟½? ?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ه، ï؟½ï؟½ ï؟½??ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½? ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½??ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?? ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½. ï؟½?ï؟½ ï؟½ه‌گ??ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½? ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½? ï؟½اگï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½هï؟½ï؟½ï؟½ ?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½?ï؟½ ï؟½ه‌گ??ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ?ï؟½ï؟½ ï؟½ه‌گï؟½?ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½. ï؟½?ï؟½ ï؟½ه‌گ??ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½?? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½.
?ï؟½ï؟½ï؟½??ï؟½ï؟½
ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ 'ï؟½ï؟½ï؟½'?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½?ه، ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½???ï؟½? ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ه‌ژï؟½?ï؟½ï؟½?ت، ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½??ï؟½?ï؟½. ï؟½ï؟½?ï؟½ه، ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ 'ï؟½ï؟½ï؟½'?ï؟½ ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ?ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½??ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½? ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½...
ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½
ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ت، ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½. ï؟½?ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½??ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½? ï؟½اگï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½?ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½??ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½? ï؟½?ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½. ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ه‌ک? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½? ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½?ï؟½ ï؟½?? ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ " ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ï؟½ ï؟½? ï؟½ ï؟½?ï؟½?ت، ï؟½? ï؟½ ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?ت، ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½? ï؟½اگï؟½?ه، ï؟½? ï؟½ه‌گï؟½?ت، ï؟½ï؟½ï؟½ ï؟½?? ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½?ï؟½?ï؟½ï؟½ ï؟½ï؟½?ï؟½ï؟½'
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, April 24, 2004
::: لێره‌دا كۆتایی به نووسینه‌كانم ده‌هێنم،
كاتێك كه مرۆڤ ڕه‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌گرێت، هه‌ڵبه‌ته پڕ به دڵ حه‌ز ده‌كات ده‌ور و پشته‌كه‌ی گوێی لێ بگرن و گه‌ر بشكرێت تۆزێك ڕێزی ووته‌كانی بگرن. هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خنه گڕ له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا خۆشه‌ویست نییه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و مافه‌ی نییه كه ئازادانه بیر بكاته‌وه و گه‌ر بشبێت ڕای خۆی جار و بار ده‌رببڕێت. زۆر جار نووسینێكم نووسیوه كه خۆشم زانیومه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه پێیان خۆش نییه. به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دا نییه كێ پێ خۆشه و كێ پێی خۆش نییه؟ گرنگ له‌وه‌دایه، مرۆڤ سه‌ربه‌سته و ده‌بێت ڕای خۆی ده‌رببڕێت. كاتێك كه ئازادی مرۆڤێك ده‌دزرێت، مردنی ئه‌و مرۆڤه باشتره.
ئیمڕۆ ته‌نها چاوێكم خشاند به كۆمێنته‌كانمدا، بینم به هه‌مووی دوو كۆمێنتی تێدا نییه كه له ئاستێکی گوونجاودا نووسرا بن. یان ئه‌وه‌تا بێری خان له دووره‌وه چین ماچین ئه‌كات. یان ئه‌وه‌تا شۆڤینستێك ده‌ڵێت 'تۆ ڕقت له هه‌ولێریه'، یان ئه‌وه‌تا حزب په‌رستێك ده‌ڵێت حزبه‌كانی ئێمه له سه‌دا سه‌د ڕاستن و هه‌موو ڕایه‌كی دیكه به‌و لاوه هه‌ڵه‌یه، یان ئه‌وه‌تا كورد 'دۆستێك' ده‌ڵێت "كوردستای عێڕاق ووڵاتی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ی دژی ئه‌مه بێت زۆڵه كورده'، ئاخه‌ر پێم بڵێ ته‌ماشایه‌كی هه‌مان ڕسته كه‌ره‌وه و بزانه چی نووسراوه؟ ئه‌و كات ده‌زانیت كێ زۆڵه كورده؟
له هه‌مووی ناخۆشتر، له وێب بڵۆگی 'دڵێكی پاك' دیتم ئیمڕۆ كه كار گه‌یشتۆوه‌ته ئه‌وه‌ی كه كۆمێنێت' دۆستان' به ڕه‌شان ناوێرێن و له كاتی نووسینه‌كانیاندا زیاتر له‌و سنووره ده‌ڕۆن كه بۆیان دیاری كراوه. مه‌گه‌ر خوێنه‌ر نه‌زانێت كه ڕه‌شان نه هاتوه بۆ خۆ نواندن یان كورد ڕسوا كردن! ڕه‌شان ته‌نها ئه‌وه‌ی پێ گرنگه كه ئێمه‌ی كورد بزانین كێشه‌كانی ئێستامان چییه و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئاخه‌ر گوناح ده‌بیت چی بێت گه‌ر مرۆڤ بڵێت كوردستانی گه‌وه‌ره پیرۆزه یان به‌سه پیاوی كورد ژنی كورد دار و ته‌خته نییه به‌ده‌ستانه‌وه؟
به هه‌ر حاڵ، وێب بڵۆگی ڕه‌شان وا دانرابوو ببێته سه‌كۆیه‌كی جوان بۆ هه‌موو به‌ڕێزێك. به‌ڵام به داخه‌وه له‌م وێب بڵۆگه‌ی من ئاستی كۆمێنت زۆر نزمه. هه‌ر بۆیه حه‌ز ده‌که‌م لێره‌دا كۆتایی به نووسین بهێنم و چی تر كه‌س نیگه‌ران نه‌كه‌م.
Ironic: هه‌ر ئێستا ووته‌كانی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و خاتوو مهاباد قه‌رده‌غایم هاته‌وه یاد! ئه‌ی خوایه، چ به‌زمێكیان پێ كردن! له سه‌ر چی؟ ده‌زانن له سه‌ر چی؟ له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ئه‌وان ده‌یان دركاند كه چه‌نده كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌خۆشه!
ژیر ڕه‌شان
Ray xot binuse
........................................................................................
Thursday, April 22, 2004
::: بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كوردییه‌كه‌یان پێش بخه‌ن، ته‌ماشایه‌كی ئه‌م لینكه بكه‌ن.
http://www.insultmonger.com/swearing/kurdish_sorani.htm
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, April 21, 2004
::: كه‌ی كورد ده‌بێته خاوه‌ن ووڵاتی خۆی؟
1- كاتێك كه چیتر جیاوازی نێوان هه‌ولێری و سلێمانی نامێنێت. For Christ sake!؛ دوو شارن له ته‌نیشت یه‌كه‌وه، تۆپ و ته‌یاره له یه‌ك ده‌كووتن!
2- كاتێك كه پیاوی كورد تێ گه‌یشت كه جنسی له‌تیف له په‌راسوویه‌كی ئه‌و درووست نه‌كراوه و ئه‌ویش وه‌ك پیاو مرۆڤه.
3- كاتێك كه سه‌كردایه‌تی پارته‌كانمان له ڕێگه‌ی میراتی ده‌رده‌چێت و چیتر كوڕ جێگه‌ی باوكی ناگرێته‌وه. ئاخه‌ر خواتان بێت؟ چ پارتێكی سیاسی هه‌بووه سكرتێره‌كه‌ی كوڕی كوڕی سكرتێری هه‌مان پارت بێت؟ ئاخه‌ر ئه‌مه كاری خودایه یان نه‌گبه‌تی كورده؟
4- ئه‌و كاته‌ی كه كورد تۆزێك هه‌وڵی دا ئه‌وه‌نده‌ی بیر له ده‌ور و دراوسێ ده‌كاته‌وه نیوه‌ی ئه‌وه‌ش بیر له خۆی بكاته‌وه ئه‌بێت به پادشای سه‌ر ڕووی زه‌مین.
5- كه‌ی كورد تێ گه‌یشت كه خۆی بكوژێت و خۆی ببڕێت نه فارس نه تورك نه عه‌ره‌ب برای نین و ته‌نها ئه‌و كێوه پاڵ پشتی ڕۆژی ته‌نگانه‌یانه.
6- كه‌ی كورد تۆزێك برنج خواردنی كه‌م كرده‌وه و نان و كه‌ره‌وه‌زی وه‌ك ژه‌می نیوه‌روان له قه‌ڵه‌م دا.
7- ئه‌و كاته‌ی كه عه‌ره‌ب و تورك و فارس ده‌چنه سه‌ر مانگ ده‌ژین. به‌ڵام هه‌لی ئه‌مه‌یان زۆر كه‌مه، هه‌ربۆیه به قسه‌ی من ئه‌كه‌ن بكه‌وینه شیر دۆشین باشتره.
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, April 19, 2004
::: ده‌مێك بوو قسه‌ی زلم نه‌كردبوو، هه‌ر بۆیه ئیمڕۆ چووم بۆ كۆڕێكی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت یه‌كه‌م جار گووتم به‌خوا هه‌مدیس شۆڕشی چه‌واشه خۆش بێت، له عێڕاق چێتی به‌و لاوه هیچی دیكه نابیستین. به‌ڵام ئه‌و خوایه كردی ئاوه‌ته‌كه‌م نه‌هاته دی و ئه‌م مه‌لا به‌ختیاره زۆر قسه‌ی جوانی كرد. یه‌كێك له‌و قسانه‌ی ئه‌وه بوو كه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئیسلامی سیاسی له ناو ببه‌ین و ته‌نها ئیسلام وه‌ك ئاینێكی تاكه كه‌سی ڕێی پێ بدرێت. نازانم خه‌تای خۆمه یان ئه‌وان، به‌ڵام كه سه‌ركرده‌یه‌كی كورد قسه‌یه‌كی جوان ئه‌كات، له خۆمه‌وه پێكه‌نینم دێت. له‌و كاته‌دا بیرم ئه‌كرده‌وه و ئه‌م گووت: "كه‌واته به قسه‌كه‌ی مه‌لا بێت جائیزه هه‌موو كه‌سێك له ماڵی خۆیدا مزگه‌وتێك بكاته‌وه!!"
دوای ئه‌وه، مه‌لا له نێوان قسه‌كانیدا نووكته‌یه‌كیشی له سه‌ر هه‌ولێری و سلێمانی كرد. بۆ یه‌كه‌م جار بوو سلێمانی و هه‌ولێری ببینم پێكه‌وه به دڵێكی پاكه‌وه به‌و جۆره نووكتانه پێ بكه‌نن. هه‌مدیس له دڵی خۆمدا ده‌مگووت " خۆزگه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردمان ئه‌بوو دڵی هه‌موو كوردێكی ڕازی ئه‌كرد و ئه‌یتوانی ئه‌و هه‌سته‌مان باتێ كه ئێمه هه‌موومان براین"
مه‌لا به‌ختیار باسه‌كه‌ی زۆر درێژه‌ی خایاند له سه‌ر تیرۆر و چاره‌نووسی دیموكراسی له كوردستان و عێڕاقدا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵ خۆشیه، ئه‌م جاره ئاڵای عێڕاق نه‌هێنرا بوو. ته‌نها دوو ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت یه‌كه‌و هه‌ڵواسرابوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه باسه‌كه هێنده‌ی خایاند، ئاگام لێ بوو گه‌نجه‌كان، به‌ینی خۆمان بێت!، كه‌وتووبوونه چاو باشقاڵی.
به‌ڕاستی كوردێكی زۆر ئاماده بوو، له نێوان قسه‌كانی مه‌لا و سه‌یر كردنی په‌نجه‌ره‌ی ده‌ره‌وه شتێكی سه‌یرم به مێشكدا هات. ووتم باشه ئه‌م خه‌ڵكه چی ئه‌كات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه؟ بۆ ئه‌م كورده ناچێت به‌شداری دوو كۆبوونه‌وه‌ی هۆڵه‌ندی كات تاوه‌كو بزانێت چ باسه له‌م ووڵاته؟ بۆ ئه‌م كورده‌ی ئێره تۆزێك له قاوغی خۆی ناچێته ده‌ره‌وه‌و تۆزێك بڕوانێته ده‌ور و به‌ری تاوه‌ك هیچ نه‌بێت دوو ووشه‌ی هۆڵه‌ندی فێر بێت؟ بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زمان له قسه‌ی زله....
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, April 17, 2004
::: زۆر نه‌خۆشم، ئه‌ترسم بمرم...
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, April 12, 2004
::: ڕووانیمه هه‌موویان، یه‌ك به یه‌كیانم ته‌ماشا كرد. هیچ چاوێكم به دی نه‌كرد به قه‌د ئه‌و چاوه جوانانه‌ت گه‌رمی بخاته ناو ئه‌و دڵه سارده‌مه‌وه. بڕاوم پێ بكه، كیژی وای لێ بوو ته‌نها به له‌نجه‌و لار‌ی ووشه‌ی بوونی له بیر ئه‌بردیته‌وه. به‌ڵام هیچ له‌نجه‌و لارێكم به‌دی نه‌كرد به‌قه‌د ئه‌و له‌نجه‌و لاره‌ی تۆ بۆم بدركێنێت كه تۆ بۆ منیت و ته‌نها لێوی ئه‌و دڵه شێته‌ی منه ده‌بزوێنیت. له نیوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێدا ساتێك وه‌ستام و له خۆم پرسی بۆچ ئه‌و ده‌سته گه‌رمانه‌ی تۆ نه‌بێت له ده‌ستمدا هێدی هێدی بۆم بدركێنێت كه چه‌نده به‌نازه. بۆچ تۆ نه‌بیت زوو زوو به‌و سه‌رنجه تیژه‌ی ئاگر له گیانم هه‌ڵگرسێنێت؟ بۆچ تۆ نه‌بیت ئه‌و سه‌مایه زیاتر بخڕۆشێنێت و منی هه‌ژاریش وه‌ك ئه‌و زه‌ویه‌ی به‌ر پێی زیاتر گه‌رم بكات. ده‌زانیت، له دوای دوو كاتژمێر چیتر تاقه‌تم نه‌ما، حه‌زم ده‌كرد بێمه‌وه. حه‌زم ده‌كرد ده‌ست خه‌مه ملی ئه‌و بیرانه‌ی كه منی له ژیاندا هێشتۆه‌ته‌وه، ئه‌و بیرانه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێك پێم ده‌ڵێت كه تۆ ته‌نها گوڵی منیت.
Ray xot binuse
........................................................................................
Thursday, April 08, 2004
::: ده‌ترسم،
حه‌وت ساڵ له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م جار بوو له ژیانمدا نوێژم كرد
سێ ساڵ له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م جار بوو ڕۆژووم گرت
دوو ساڵ له‌مه‌و پێش بۆ یه‌كه‌م جار كفرم كرد و نوێژی چی و ڕۆژوی چی؟
ساڵی پێشوو بڕوام به ئیسلامییه‌كانی ئێستا نه‌ما
دوێنێ له كه‌ناڵێكی ئاسمانی مه‌لایه‌كم دینی، یه‌كسه‌ر ووتم 'یه‌ع'
سبه‌ینێ؟ نازانم ئاخۆ ده‌بێت چی بێت؟
له دنیای ئیمڕۆدا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت له سووچێكی كۆمه‌ڵگادا جێی خۆی بكاته‌وه، كه پێی ده‌ڵێن سووچه مۆدێرنزمه‌كه، باشتر وایه بڕاوی به هیچ ئاینێكی ئاسمانی نه‌بێت. به‌ڵام له خودی مرۆڤدا نییه هه‌روا ده‌ست له شتێك هه‌ڵبگرێت كه ڕۆژێك له ڕۆژان هانای بۆ بردووه.
هه‌ندێ جار ترس دام ده‌گرێت و ده‌ڵێم "ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌بوو؟" یان "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یڵێن؟". له‌و ساته‌دا هه‌موو دنیان له ده‌ورم ده‌وه‌ستێت و كات له پڕێكدا له كار ده‌كه‌وێت. ته‌نها من و پرسیارێك له‌و ساته‌دا به‌خه‌به‌رین. پرسیارێك كه من وه‌ڵامی نازانم، پرسیارێك كه زۆر ده‌ترسم ڕۆژێك له ڕۆژان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌زانم.
دوێنێ شه‌و له جێگه‌كه‌مدا بیرم ده‌كرده‌وه. یادی كوردستان‌م ده‌كردم. نازانم له یه‌كێك له سووچی یادگارێكانم ئه‌و ڕۆژه‌م هاته‌وه یاد كه هاوڕێیه‌كم كاسێتێکی دابوومی له سه‌ر نیشانه‌كانی كۆتایی ژیان. ئێسته‌ش دێته‌وه بیرم كه كاسێته‌كه خۆتبه‌ی مه‌لایه‌ك بوو كه ڕۆژی هه‌ینی دابووی. زۆر سه‌یر بوو، له‌و كاته‌دا هه‌موو ووشه‌یه‌كی ئه‌و ده‌نگه‌م ده‌هاته‌وه یاد.
هه‌ربۆیه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مزانی و ئێستا بۆی گه‌ڕام له سه‌ر ئینته‌رنێت، حه‌زم كرد ئه‌م چه‌ند دێڕه‌تان پێشكه‌ش كه‌م . لێره‌دا پێوست ناكات باوه‌ڕت به خوا بێت یان نه‌بێت تاوه‌ك و له نووسینه‌كان تێ بگه‌یت یان باوه‌ڕیان پێ بكه‌یت. گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت كه هه‌ندێ جار مرۆڤ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینێت بێ ئه‌وه‌ی به ئاگا بێت لێی.
بیرت نه‌چێت؛ ئه‌مه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی دروست بوونی ئاینی ئیسلامدا نووسراوه... گه‌ر به‌و چاوه‌وه له بابه‌ته‌كه بڕوانیت دڵنیام زۆر سه‌رت ده‌سوڕمێت.
ده‌ڵێن...
له كۆتای ڕۆژ‌ه‌كانی دنیادا پیاو لاسای ژن ده‌كاته‌وه‌و و مرۆڤ هاوڕێ به پیرۆز تر ده‌بینێت وه‌ك له خزم و كه‌س و كاری. سه‌ركرده ئاییه‌نیه‌كان ته‌نها خه‌ریكی گیرفان پڕ كردنن و كاره‌ساتی سرووشتی زیادتر ده‌بێت.
جه‌نگێك ده‌بێت له نێوان مه‌سیحه‌یت و ئیسلامدا كه تیایدا نیوه‌ی مه‌سیحێكان ئاشتی ده‌خوازن له گه‌ڵ ئیسلامه‌كاندا و ده‌ست به‌سه‌ر شاری ئینسته‌بولدا ده‌گرن. ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه ئاشتی نابه‌ستن ده‌ست ده‌گرن به‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا سووریای پێ ده‌ڵێن. له كۆتایدا ئیسلامه‌كان و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا بوون، جه‌نگه‌كه ده‌بنه‌وه‌و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوه‌كو ئاسیای ئێستا. له دوای ئه‌مه كابرایه‌ك دێت كه ناوی ئه‌ل ده‌جاله. خۆی 70.000 جه‌نگاوه‌ر ده‌ست ده‌كات به به‌ربه‌ره‌كانی ئیسلام. له‌و كاته‌دا كابرایه‌ك كه ناوی مه‌هدییه ده‌بێته سه‌كرده‌ی ئیسلامه‌كان بۆ له ناو بردنی ئه‌ل-ده‌جال. له نێوان ئه‌و جه‌نگه‌دا حه‌زره‌تی مه‌سیح دێته‌وه سه‌ر زه‌وی. وه‌ك له ئیسلامدا نووسراوه ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌ویش ئه‌ل ده‌جال ده‌كوژێت و بۆ ماوه‌ی 19 ساڵیش له سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه. له گه‌ڵ هه‌ندێ ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تردا، له چوار ووڵات بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوو ده‌دات كه تاوه‌ك و چل شه‌و چل ڕۆژ دنیا به ته‌م ده‌گرێت. له دوای ئه‌و به‌سه‌رهاته بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕۆژ هه‌ڵ نایه‌ت. دوای ئه‌و سێ ڕۆژ‌ه ڕۆژ له ڕۆژئاواوه‌وه هه‌ڵدێت.
ئیسلام ده‌ڵێت: "كۆتایی دنیا ده‌ستی پێ كرد و یه‌زدان ئیدی گوێ له‌و كه‌سانه ناگرێت كه ده‌یانه‌وێت ببن به موسوڵمان"
له مه‌ككه‌دا له ژێر زه‌ویه‌وه گیانه‌وه‌رێكی ترسانك به سه‌دان دێنه ده‌رێ. كه‌عببه ده‌سوتێنرێت له لایه‌ن ئه‌فریقێكانه‌وه و له یه‌مه‌ن ئاگرێك هه‌ڵده‌ستێت كه تاوه‌ك و سووریای ئێستا ناوه‌ستێته‌وه. له كۆتای ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته‌دا ڕه‌گی موسڵمان نامێنێت. له‌دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ده مانگ و ده ڕۆژ ئسرافیلی فریشته‌ی یه‌زدان په‌یامی دواهاتنی دونیا ده‌هێنێت، یه‌زدان دێته‌وه سه‌ر زه‌مین. وه‌ك له ئیسلامدا هاتووه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌قه‌د زه‌ڕه‌یه‌ک خێری كردبێت بۆی ده‌نووسرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌قه‌ده‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک خراپه‌ی كردووه بۆی ده‌نووسرێت.
دوا ووته: هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بۆ زۆربه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وانه‌یه وه‌ك چرۆكێكی خۆش بێته به‌ر چاو، به‌ڵام گه‌ر زیاتر له ووته‌كان و ڕووداوه‌كانی ئێستا بڕوانیت، دڵنیام ئه‌و پرسیاره له خۆت ده‌كه‌یت كه من لێی ده‌ترسم... "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژ‌ه هات، په‌نا بۆ كوێ ببه‌م؟"
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, March 21, 2004
:::
ئه‌و چاوه جوانه‌ی هه‌ڵیان دێنی
ئاره‌زووی دڵمی پێ ئه‌لاوێنی
نه‌كه‌یت ئه‌و دوو چاوه بتروكێنی
مه‌رامی ئیمشه‌ویشم به خاك بسپێری
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, March 10, 2004
::: ئێ بۆ من؟
ئیمڕۆ، كاتژمێر 8.30 به‌یانی
چوومه ژووره‌وه، ده‌مێك بوو نه‌چوو بووم. هه‌ر كه ده‌ستم دایه كۆمپیوته‌ركه، كه‌له زلێك ووتی تۆم له ژیانمدا نه‌دیوه، كه‌واته تۆ لێره ناخوێنیت و ده‌بێت بچیته ده‌رێ!. منیش گووتم بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ڕاست ئه‌كه‌یت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به‌یانی وه‌ره‌وه. خۆی زۆر لێ تووڕه كردم. گووتی دیاره خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی تۆ نازانن قانون چییه!. چی بێت له ئێوه نهێنی بێت، ڕه‌شان گێچی چووه سه‌ر 100! ئه‌وه‌نده توڕه بووم خه‌ریك بوو به كوردی ده‌ستم ئه‌كرد قسه‌ی پێ بڵێم!
له نێوان ئه‌و چركه‌یه‌ی كه هه‌ستم له جێی خۆم و یه‌ك دانه بكێشم به ده‌میدا، بیرم كرده‌وه! گووتم باشه ئێستا ته‌نها دوو ئیحتیمال هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌كێشی به ده‌میدا و ئیمساڵی خوێندنت فت، یان ئه‌وتا دانیشه دنیا ئه‌وه ناهێنێت. فه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخۆشه ساڵێكی خوێندنت لێ بڕوات بڕیارم دا كارێكی وه‌ها بكه‌م نه شیش بسووتێت نه كه‌باب!
زۆر ژیرانه دانیشتمه‌وه له جێی خۆم. پێم گووت 'دوێنێ له ووڵاته‌كه‌م قانوونی تازه‌یان دانا، ده‌بێت ئاگام لێی نه‌بێت!' له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وێ بوون ئه‌زانن من خه‌ڵكی كوردستان‌م له عێڕاقه‌وه هاتووم، زانیان مه‌به‌ستم چییه‌و ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و كابرایه به‌و به‌یانیه زووه ئه‌تگوت به ته‌كلیف ناردوویانه بۆ من هه‌ر به‌ڕۆكی به‌ر نه ئه‌دام. تۆزێكی پێ نه‌چوو گووتی ده‌بێت پێناسه‌كه‌تم بده‌یتێ. منیش هه‌مدیس دوو ئیحتیمالم دانا. گووتم یان ئه‌وه‌تا گۆرانی 'مه‌ملی مه‌مانی مه‌م مۆ، هی خۆمه‌و نایده‌م به‌تۆ'ی بۆ ده‌ڵێیت یان ئه‌وه‌تا ده‌یده‌یتێ. له به‌رئه‌وه‌ی كابراكه كوردی تێ ناگات من خۆم بۆ ئیحتیمالی دووهه‌مم هه‌ڵبژارد. پێناسه‌كه‌م دایه، كه‌چی پێ گووتم ئه‌مه له تۆ ناكات! منیش گووتم ڕاسته من ساڵ دوای ساڵ قۆزتر ده‌بم. هه‌مدیس ئه‌وه‌ی له‌وێدا بوو كه‌وته پێكه‌نین بێجگه له‌و!
دوای من هیچ گوێم نه‌دایه و چوومه سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتم بۆیی سه‌یری نمره‌ی تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك كه‌م كه 3 هه‌فته له‌وه‌و پێش دابووم. هه‌ر دانیشتم و دا نه‌نیشتم، كابرا هه‌مدیس هاته‌وه. پێم گووت ئه‌مجاره‌یان چییه؟ هیچ قسه‌ی نه‌كرد و جوێنێكی دا كه خوا عه‌لیمه كه‌لیمه‌ی لێ ته‌نه‌گیشتم!
دوایی، چووم قاوه بخۆمه‌وه چونكه ئه‌تگووت شه‌وێك پێش ئه‌وه حه‌راسایه‌تیم كردووه، چاوم هه‌ڵ نه‌ده‌هات. بڵێ چی؟ كابرا هه‌مدیس به‌رامبه‌ر وه‌ستا بوو. زۆر شڵه‌ژام و به هۆیه‌كی نه‌زانراو یه‌ك په‌رداخ قاوه‌ی گه‌رم و گوڕی پڕ شه‌كر و شیرم كرد به 'مه‌نتیقه‌ی موحه‌ره‌مه'ید!. هه‌مدیس دوو حه‌لم هه‌بوو. یان ئه‌وه‌تا ئاش به‌تاڵێكی خێرای لێ ئه‌كه‌یت یان ئه‌وتا ئه‌وه‌ستیت تاوه‌كو كابرا سارد ئه‌بێته‌وه. من ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میانم كرد و ئیدی نازانم چی ڕووی دا...
به‌یانی ئه‌گه‌ر نه‌هاتمه‌وه به زیندوێتی، تكایه گله‌یی نه‌كه‌ن!
تێبینی: پێویست ناكات پێم بڵێن، خۆشم ده‌زانم، ووشه‌ی عه‌ره‌بیم زۆر به‌كار هێناوه.
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, March 07, 2004
::: له گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نوێ، كوڕانی دایكی وه‌ته‌ن، كه چه‌ند ساڵ بوو له شاخه‌كاندا خه‌ونیان به ئازادییه‌وه ده‌دی، ئیمڕۆ بوو كه پێی پیرۆزیان خسته سه‌ر دڵی شاره‌كه‌م و به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و چاونه‌ترسییه‌وه به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ چوون.
به‌یانی بوو، له‌گه‌ڵ ده‌نگی یه‌كه‌مین فیشه‌ك، ناوی پێشمه‌رگه‌م هاته به‌ر گوێ. ئه‌و ڕۆژ‌ه ته‌نها ڕزگاری ووڵات ئامانج بوو. دووژمن له قه‌ڵا ئاسنینه‌كانییه‌وه خۆی حه‌شار دابوو، چاوه‌ڕێی عیبره‌تی زه‌مانه بوو. له گه‌ڵ دواهه‌مین هه‌ناسه‌یدا ده‌یگووت: 'ئاخه‌ر چی به‌رگه‌ی هێرشی پێشمه‌رگه ده‌گرێت؟!'. له‌و ساته‌دا، ته‌نها میلله‌ت بوو كه خه‌ریكی ئازادی ووڵات بوو. ناوی تاكه كه‌س هه‌ر نه‌ده‌هاته به‌ر گوێمان، ته‌نها ووشه‌ی پێشمه‌رگه بوو كه ڕووناكی ده‌خسته نێو دڵه تینوه‌كانی ئازادی.
ئه‌و كات ئێمه ماڵه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به یه‌كێك له دڕه‌ند‌ه‌ترین ده‌زگاكانی ڕێژمی عه‌ره‌بی به‌عسی فاشی بوو، كه ئێستا پێی ده‌ڵێن 'ئه‌منه سووره‌كه'. له‌و ڕۆژه‌دا من شاهێدی ووره‌ی میلله‌ت و ترسنۆكی عه‌ره‌ب بووم. ئێستاش دێته‌وه بیرم كه چۆن فاشیسته ترسنۆكه‌كان سه‌ره تاتكێیان بوو، نه‌یان ده‌زانی له چ قوژبنێكدا مه‌رگیان ببینن. له گه‌ڵ هه‌موو هاوارێكی پێشمه‌رگه ووره‌ی فاشییه‌كان زیاتر به ناخی زه‌ویدا ده‌چوو. كوڕانی دایكی وه‌ته‌نیش زیاتر شه‌یدا تر ده‌بوون بۆ بینینی خوێنی چه‌په‌ڵ. من كه ئه‌و كات منداڵ بووم، بۆم نه‌بوو بچمه ده‌رێ، ته‌نها له سوچێكی په‌نجه‌ره‌كه‌دا به‌دزییه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كرد.
یه‌كێك له ترسنۆكه فاشیسته‌كان خۆی دا به ده‌سته‌وه، زۆر ترسنۆكانه هاته ده‌رێ و سوجده‌ی بۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌برد كه نه‌ی كوژن! له‌و كاته‌دا كه توڕه‌یی میلله‌ت له پێواندن نه‌ده‌هات، ئاگام لێ بوو چه‌ند كوڕێكی لاو كه‌وا دیار بوو باوكیان شه‌هید بوو بێت، به چه‌قۆ كه‌وتنه گیانی ئه‌و ترسنۆكه. زۆر نه‌برد خوێنی چه‌په‌ڵ له سه‌ر ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌دا دڵۆپ دڵۆپ بۆ ڕابردووی شه‌رمه‌زاری ده‌نواند.
له‌م ڕۆژه‌دا كورد هه‌مدیس سه‌ری به‌رزی نواند به‌رامبه‌ر دووژمن. ئه‌م جاره‌ش سه‌لماندی كه كوردستان موڵكی كورده و له گه‌ڵ هیچ میلله‌تێكی تردا به‌شی ناكات. له‌م ڕۆژه‌دا پێویسته سه‌ری ڕێز دابنه‌وێنین بۆ ووره‌ی خۆمان و ئه‌و شۆڕشه‌ی كه كردمان له‌م ڕۆژه‌دا.... بژی كوردستان!
Ray xot binuse
........................................................................................
Friday, February 20, 2004
::: گه‌ر هه‌موو ئافره‌تێك له نازی پیاو تێ بگه‌یشتایه و هه‌موو پیاوێكیش له 'ده مه‌كه دانیشه' ی ئافره‌ت، ئه‌وا دڵنیام ئه‌م ژیانه زۆر ڕه‌نگێكی جیاوازی ده‌بوو وه‌ك له ئێستا!
Ray xot binuse
........................................................................................
Tuesday, February 17, 2004
::: What is new, however, is always evil, being that which wants to conquer and overthrow the old boundary markers and the old pieties; and only what is old is good. The good men are in all ages those who dig the old thoughts, digging deep and getting them to bear fruit - the farmers of the spirit. But eventually all land is depleted, and the ploughshare of evil must come again and again.
from Nietzsche's The Gay Science
هه‌ندێ جار مرۆڤ قسه‌ی وا نا ماقوڵ بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ووته‌كه خۆێ له خۆیدا له بێ مانایدا، به‌رگێكی ڕاستی وه‌ر ده‌گرێت و وا له مرۆڤ ده‌كات كه سنووری نێوان ڕاستی و هه‌ڵه له بیر بكات. من لێره‌دا ناڵێم خۆم له شانی نیتشه ده‌دم! به‌ڵام هه‌ندێ جاریش خۆشه، پیاوه گه‌وره‌كان به ووشه بچكۆله‌كان شه‌رمه‌زار بكرێن...
Ray xot binuse
........................................................................................
Sunday, January 25, 2004
:::
بیرت ده‌كه‌م
Ray xot binuse
........................................................................................
Friday, January 23, 2004
::: کچه كوردێكی ئه‌م سه‌رده‌مه خۆی ده‌ناسێنێت:
های، چۆنن؟ من كچێكی كوردم، ده‌بێت هه‌موو كچێك له‌من نه‌چێت به‌ڵام غه‌متان نه‌بێت، زۆرینه‌یان له‌خۆم ده‌كه‌ن. به سه‌ر و زوبان هیچم نه‌هێشتۆه‌ته‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه زۆر له كوڕه‌كانی هاو چه‌رخی خۆم خراپتر ده‌كه‌م! ده توخوا چی كه‌ین، دنیا دوو ڕۆژ‌ه، ئیمڕۆ نه‌یكه‌م كه‌ی بیكه‌م!
كوڕ؟ هههه كه‌رێكن به چوار پێ ده‌ڕۆن، سووراوێكی سه‌ر ئه‌و لێوانه‌م، دوو قسه‌ی خۆش و ئیمه‌یلێكی م.س.ن به‌سه بۆ دێوانه كردنی كام كوڕ كه تۆ لات شاكوڕه. ده‌زانیت چی، یه‌كه‌م جار به نیگایه‌ك هه‌ڵی ده‌خه‌ڵه‌تێنم، دوای ئه‌وه‌ش به سه‌رنجێكی ئه‌و چاوه جوانانه‌م بانگی ده‌كه‌م تاوه‌كو دوو ووشه‌ی شیرین به گوێم‌دا بچرپێنێت. خۆشه‌ییه‌كی له‌و دوو ووشه شیرینه‌دایه! ده‌زانیت بۆ؟ چونكێ ئه‌و كات شته‌كه‌ت ده‌بن، بیرم چۆته‌وه چێ پێ ده‌ڵێن.. ئاها 'عاشق' وابزانم.
ئیدی دوای ئه‌وه ده‌یخه‌مه داوی برژانه تیژه‌كانمه‌وه. وای لێ ده‌كه‌م شه‌وانی بۆ من بێت چی تر ڕۆژ بێ مانا بێت لای. ئای چه‌ند خۆشه، كاتێك به‌و په‌ڕی ئه‌و هه‌سته ناسكه‌یه‌وه هۆنراوه‌یه‌كم بۆ ده‌نووسیت و له ته‌له‌فۆنا ووشه‌كانیم هێدی هێدی پێ ده‌بخشێت. جاری وه‌ها هه‌یه گاڵته‌م به عه‌قلیان دێت! ده‌ڵێم هه‌ی كه‌ر، ئه‌مه تۆ ئیمشه‌و تۆ چواره‌م دێوانه‌یت كه ئه‌م هه‌سته شێتانه‌ێت ده‌كه‌یته ووشه‌ی سه‌ر كاغه‌ز و له خه‌تی ته‌له‌فۆندا بێ جێگه‌یان ده‌كه‌یت.
بڕواتان بێت، زۆر خۆشن كوڕی ئه‌م زه‌مانه. زۆر بێ نازن. زۆریان پێویست به خۆشه‌ویستی هه‌یه. جاری وه‌ها هه‌یه، من به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم جه‌رگیان له بنا ده‌ربێنم و ماڵ وێرانیان بكه‌م. ده‌ڵێم با ئێستا فێر بێن بۆ گه‌وره بوونیان باشه
ئیمڕۆ جه‌رگم زۆر پێی سووتا، ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی بۆ ناردبووم. دوای بیریم لێ كرده‌وه له دڵی خۆمدا گووتم ' تۆ بڵێ منی به ڕاستی خۆش بووێت؟'
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, January 19, 2004
::: گوڵ
ده‌ڕۆم و ده‌چووم له نێو داره به‌رزه‌كانی خه‌یاڵدا. له نێوان گه‌ڵا هێشتا ووشك نه‌بووه‌كانی ئه‌م زستانه، چاوێكم نایه سه‌ر نیگای كورته یادگارییه‌ك. بینیم هێشتا هێنده‌ی داره‌كانی دیكه مه‌زن، مۆن و بێ ئاره‌زوو نیه. ده‌بێت تازه هاتبێته ئه‌م دارستانه چڕه‌ی من. له دوای چه‌ند هه‌نگاوێك، جێ قاچم هێدی هێدی ده‌رده‌چوو له‌باخی خه‌یاڵم. له پڕێكدا بڕیاڕم دا چیتر هه‌نگاو نه‌نێم، چی تر زه‌وی ژێر پێم ئازار نه‌ده‌م... به‌سه ئیتر. به‌ڵام ئاره‌زووی دڵ ڕێی پێ نه‌دام هۆشم به‌كار بێنم و چیتر له غه‌م ده‌ست هه‌ڵبگرم.
دوای چه‌ند هه‌نگاوێك...
چوومه پێشه‌وه‌ی لێی، له‌نێوان گه‌ڵا چڕكانی ته‌نها گوڵێكم به‌دی كرد. له گه‌ڵ سه‌رمای زستان و پێكه‌نینی ڕۆژ و سه‌رنجی مندا، وێنه‌یه‌كی ده‌كێشا كه ته‌نها له‌م خه‌یاڵه‌ی مندا بوونی هه‌یه. خۆم پێ ڕانه‌گیرا و له دڵی خۆمدا گووتم: 'له‌م كۆساره‌دا من ته‌نها باخه‌وانی دڕك و داری به‌رزم، ئاخه‌ر گوڵێكی وه‌ك تۆ چی ده‌كات لێره؟'.
ده‌ستم برد له بنچینه‌یدا هه‌ڵی كێشم، به‌ڵام له پڕێكدا، وه‌ك بڵێی هه‌موو گه‌ردوون دژم بێت، نه‌م توانی هێز به‌مه به‌ر ده‌ستم و ته‌نها ده‌ستێكیشی تێوه بده‌م. ئه‌و كات زانیم، كه جێی ئێریه‌و نه ئه‌و بێ من گوڵه و نه منیش بێ ئه‌و باخه‌وانم. هه‌ر بۆیه به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی خۆی ئاسا، پێشوازیم لێ كرد‌و هیوام خواست هه‌موو كات گه‌شاوه بێت.
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, January 17, 2004
::: مه‌دهۆش ده‌ڵێت
'ئه‌و كه‌سانه دوژمنن تۆوی نیفاقیان خسته ناو
ڕیگه‌یان تێكدا له كورد‌و پێی میله‌تیان نایه دا‌و
بوون به گورزی ده‌ستی بێگانه‌و كه‌چی كوردن به ناو
ئێسته كه‌س باوه‌ڕ به كه‌س ناكا له ترسی به‌ند و باو
كورد زه‌بوون و كوشته‌ی ئه‌م چه‌شنه میكرۆبانه‌یه
" خوایه هه‌ر كه‌س دووژمنی ئه‌م كورده دڵ پاكانه‌یه
زێڕ كه‌وێ، كۆستی كه‌وێ، تا ماو‌ه ساتێ نه‌سره‌وێ"
له چوارینه‌كانی خه‌یام
ڕابوێره به سه‌ربه‌رزی به نان و ئاوێك
سه‌ر دامه‌نه‌وێنه بۆ هه‌موو نا پیاوێك
له‌م ژینه كه هه‌رده‌مێكه دێت و ده‌ڕوا
مه‌ردایه‌تی مه‌فرۆشه له‌پێناو تاوێك
پێشه‌كه‌شه به‌سه‌ردكرده‌كانمان، به‌و كه‌سانه‌ی كه هیوای 'بوون'ی چل ملێۆن كوردیان خستۆته/ده‌خه‌نه ژێر گڵ.
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, January 12, 2004
:::
"18 ساڵ پێش ئێستا... له ڕۆژێكی وه‌ك ئیمڕۆدا ئه‌م وێنه‌یه‌م گیراوه"
سه‌یره، ته‌مه‌ن چه‌ند به خێرایی ده‌ڕوات. گه‌ر جار جار ته‌مه‌شای یادگارییه‌كان نه‌كه‌ین، له‌وانه‌یه له بیر كه‌ین كه ڕابردوو بوونی هه‌یه.
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, January 10, 2004
::: نازانم چیت بۆ باس بكه‌م، هه‌رچه‌ند ده‌ست ده‌بم بۆ بیره‌وه‌ریاكانت ئاخێكی قوڵ به‌ر چاوم ده‌گرێت. له نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا پرسیارێكی ڕه‌ش، وه‌ك ڕۆژی بارانه سه‌خته‌كه، خۆی قوت ده‌كاته‌وه و پێم ده‌ڵێت " بۆچی؟". نازانم چی پێ بڵێم، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ته‌منی گه‌نجی بردم و كردمیه عاشقی تاریكی و بێ ده‌نگی. له‌و ساته‌وه كه ئێستاش نازانم كه‌ی بوو، هیچ ئومێدێكم به‌و ژیانه نه‌ماوه كه زمان درۆی تیا ده‌كات و خۆشه‌ویستی مرۆڤ تیایدا ده‌مرێت. ده‌مه‌وێت بزانێت كه له‌م ساته‌دا من و فرمێسك له لای 'یادگاری' میوانین و زوو زووش به‌ده‌م خۆمانه‌وه ده‌ڵێن 'بۆچی... بۆچی...'.
ئاخه‌ر بۆ؟ چی بوو تاوانم؟ ڕاسته له‌یه‌ك دابڕاوین، ڕاسته یه‌كمان له بیر كردووه هه‌مووی ڕاستن! به‌ڵام دیاره ئه‌و كاته‌ی كه وه‌ك شووشه‌یه‌ك منت شكاند، هێنده وورد و خاشت كردم كه تا ئێستاش به یه‌ك ناگه‌نه‌وه پارچه‌كانم و نابمه‌وه به‌و مرۆڤه‌ی جاران. ده‌زانیت، ئێستاش كه شه‌وان ده‌خه‌وم، پێش خه‌وتنم ده‌ڵێم 'ئاخ' ئینجا چاوم ده‌چێته خه‌و؟ ئه‌م به‌یانییه ده‌مویست بزانم كه‌ی ئه‌م 'ئاخه' فێر بووم. له‌دوای مشت و مڕێكی كورتدا له‌گه‌ڵ خۆم، بۆ چه‌ند ساتێك بێ ده‌نگ بووم و گووتم "ئه‌م ئازاره‌ش ئه‌و فێری كردم!".
ببووره لێم، بڕیاڕمان وابوو ئیدی باسی یه‌كتر نه‌كه‌ین. ئیدی ئازاری ئه‌و دڵه‌مان نه‌ده‌ین. به‌ڵام ده‌بێت تاوانی من بێت چونكه من یادت ده‌كه‌مه‌وه، نه‌ك تۆ. هۆی هاتنی من بۆ ژووری یادگاریه‌كانی من و تۆ، كه سه‌ده‌یه‌كه داخراوه و كه‌سی میوانی نییه، دركاندی ڕاستیه‌كه.
نه‌م ده‌زانی له دوای مردنی دڵ، ژیانێكی نوێ دێت. به‌ڵام دیاره دوای ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌ش منیش مرۆڤكێم وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌و، گه‌ر بۆ جارێكیش بێت، بۆم هه‌یه هه‌ناسه‌یه‌كی گه‌رم له‌م ژیانه‌دا هه‌ڵمژمه‌وه. ئیمشه‌و هاتم بدركێنم كه منیش ئێستا وه‌ك تۆ كه‌سێك له ژیانمدا هه‌یه. كه‌سێك كه شه‌وانه خۆشه‌ویستییه‌كی له ئامێز ده‌نێم و به لای لایه‌ی خۆم نه‌بێت، چاوه جوانه‌كانی ناكه‌ونه خه‌و. زۆرم خۆش ده‌وێت، به شێوه‌یه‌ك بۆنی هه‌رچی ئازار و خۆشی ژیانم پێی داوه. ئه‌و ڕۆژ‌ه پێكه‌وه نانمان ده‌خوارد، خۆم نه‌گرت سه‌رنجێكم نایه چاوی. بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك دڵم وه‌ستا و له پڕێكدا هه‌ناسه‌یه‌كی قۆڵم هه‌ڵكێشا. ئه‌و ساته زانیم كه دڵی بردم و خستیه ئه‌و زیندانه‌ی كه من شه‌یدایم. له‌وانه‌یه ئێستا بڵێیت ئه‌ی ئه‌و؟ دڵی ئه‌و له كوێیه؟ ده‌زانیت، هه‌رچه‌ندم كرد نه‌م توانی دڵی زیندان بكه‌م له لای خۆم، هه‌ر بۆیه خستمه باخچه‌ی خه‌یاڵم و كردمه ئه‌و گوڵه‌ی كه تا هه‌تا هه‌تایه بۆنی جوانی لێ دێت...
ئه‌مه‌ی ئێستا خوێندته‌وه خه‌ونێك بوو كه دوێنێ شه‌و دیم، ئه‌وه‌ی من له‌بیرم مابوو لێی، بۆ تۆی خوێنه‌رم خسته سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی سپی. ته‌نها ئاواتێكم له‌م ساته‌دا ئه‌وه‌یه... خۆزگه ئه‌م خه‌ونه‌م نه‌دیبایه!
Ray xot binuse
........................................................................................