::: کچه كوردێكی ئه‌م سه‌رده‌مه خۆی ده‌ناسێنێت:
های، چۆنن؟ من كچێكی كوردم، ده‌بێت هه‌موو كچێك له‌من نه‌چێت به‌ڵام غه‌متان نه‌بێت، زۆرینه‌یان له‌خۆم ده‌كه‌ن. به سه‌ر و زوبان هیچم نه‌هێشتۆه‌ته‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه زۆر له كوڕه‌كانی هاو چه‌رخی خۆم خراپتر ده‌كه‌م! ده توخوا چی كه‌ین، دنیا دوو ڕۆژه، ئیمڕۆ نه‌یكه‌م كه‌ی بیكه‌م!
كوڕ؟ هههه كه‌رێكن به چوار پێ ده‌ڕۆن، سووراوێكی سه‌ر ئه‌و لێوانه‌م، دوو قسه‌ی خۆش و ئیمه‌یلێكی م.س.ن به‌سه بۆ دێوانه كردنی كام كوڕ كه تۆ لات شاكوڕه. ده‌زانیت چی، یه‌كه‌م جار به نیگایه‌ك هه‌ڵی ده‌خه‌ڵه‌تێنم، دوای ئه‌وه‌ش به سه‌رنجێكی ئه‌و چاوه جوانانه‌م بانگی ده‌كه‌م تاوه‌كو دوو ووشه‌ی شیرین به گوێم‌دا بچرپێنێت. خۆشه‌ییه‌كی له‌و دوو ووشه شیرینه‌دایه! ده‌زانیت بۆ؟ چونكێ ئه‌و كات شته‌كه‌ت ده‌بن، بیرم چۆته‌وه چێ پێ ده‌ڵێن.. ئاها 'عاشق' وابزانم.
ئیدی دوای ئه‌وه ده‌یخه‌مه داوی برژانه تیژه‌كانمه‌وه. وای لێ ده‌كه‌م شه‌وانی بۆ من بێت چی تر ڕۆژ بێ مانا بێت لای. ئای چه‌ند خۆشه، كاتێك به‌و په‌ڕی ئه‌و هه‌سته ناسكه‌یه‌وه هۆنراوه‌یه‌كم بۆ ده‌نووسیت و له ته‌له‌فۆنا ووشه‌كانیم هێدی هێدی پێ ده‌بخشێت. جاری وه‌ها هه‌یه گاڵته‌م به عه‌قلیان دێت! ده‌ڵێم هه‌ی كه‌ر، ئه‌مه تۆ ئیمشه‌و تۆ چواره‌م دێوانه‌یت كه ئه‌م هه‌سته شێتانه‌ێت ده‌كه‌یته ووشه‌ی سه‌ر كاغه‌ز و له خه‌تی ته‌له‌فۆندا بێ جێگه‌یان ده‌كه‌یت.
بڕواتان بێت، زۆر خۆشن كوڕی ئه‌م زه‌مانه. زۆر بێ نازن. زۆریان پێویست به خۆشه‌ویستی هه‌یه. جاری وه‌ها هه‌یه، من به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم جه‌رگیان له بنا ده‌ربێنم و ماڵ وێرانیان بكه‌م. ده‌ڵێم با ئێستا فێر بێن بۆ گه‌وره بوونیان باشه
ئیمڕۆ جه‌رگم زۆر پێی سووتا، ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی بۆ ناردبووم. دوای بیریم لێ كرده‌وه له دڵی خۆمدا گووتم ' تۆ بڵێ منی به ڕاستی خۆش بووێت؟'