| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Saturday, January 10, 2004
::: نازانم چیت بۆ باس بكه‌م، هه‌رچه‌ند ده‌ست ده‌بم بۆ بیره‌وه‌ریاكانت ئاخێكی قوڵ به‌ر چاوم ده‌گرێت. له نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا پرسیارێكی ڕه‌ش، وه‌ك ڕۆژی بارانه سه‌خته‌كه، خۆی قوت ده‌كاته‌وه و پێم ده‌ڵێت " بۆچی؟". نازانم چی پێ بڵێم، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ته‌منی گه‌نجی بردم و كردمیه عاشقی تاریكی و بێ ده‌نگی. له‌و ساته‌وه كه ئێستاش نازانم كه‌ی بوو، هیچ ئومێدێكم به‌و ژیانه نه‌ماوه كه زمان درۆی تیا ده‌كات و خۆشه‌ویستی مرۆڤ تیایدا ده‌مرێت. ده‌مه‌وێت بزانێت كه له‌م ساته‌دا من و فرمێسك له لای 'یادگاری' میوانین و زوو زووش به‌ده‌م خۆمانه‌وه ده‌ڵێن 'بۆچی... بۆچی...'.
Ray xot binuse
ئاخه‌ر بۆ؟ چی بوو تاوانم؟ ڕاسته له‌یه‌ك دابڕاوین، ڕاسته یه‌كمان له بیر كردووه هه‌مووی ڕاستن! به‌ڵام دیاره ئه‌و كاته‌ی كه وه‌ك شووشه‌یه‌ك منت شكاند، هێنده وورد و خاشت كردم كه تا ئێستاش به یه‌ك ناگه‌نه‌وه پارچه‌كانم و نابمه‌وه به‌و مرۆڤه‌ی جاران. ده‌زانیت، ئێستاش كه شه‌وان ده‌خه‌وم، پێش خه‌وتنم ده‌ڵێم 'ئاخ' ئینجا چاوم ده‌چێته خه‌و؟ ئه‌م به‌یانییه ده‌مویست بزانم كه‌ی ئه‌م 'ئاخه' فێر بووم. له‌دوای مشت و مڕێكی كورتدا له‌گه‌ڵ خۆم، بۆ چه‌ند ساتێك بێ ده‌نگ بووم و گووتم "ئه‌م ئازاره‌ش ئه‌و فێری كردم!". ببووره لێم، بڕیاڕمان وابوو ئیدی باسی یه‌كتر نه‌كه‌ین. ئیدی ئازاری ئه‌و دڵه‌مان نه‌ده‌ین. به‌ڵام ده‌بێت تاوانی من بێت چونكه من یادت ده‌كه‌مه‌وه، نه‌ك تۆ. هۆی هاتنی من بۆ ژووری یادگاریه‌كانی من و تۆ، كه سه‌ده‌یه‌كه داخراوه و كه‌سی میوانی نییه، دركاندی ڕاستیه‌كه. نه‌م ده‌زانی له دوای مردنی دڵ، ژیانێكی نوێ دێت. به‌ڵام دیاره دوای ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌ش منیش مرۆڤكێم وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌و، گه‌ر بۆ جارێكیش بێت، بۆم هه‌یه هه‌ناسه‌یه‌كی گه‌رم له‌م ژیانه‌دا هه‌ڵمژمه‌وه. ئیمشه‌و هاتم بدركێنم كه منیش ئێستا وه‌ك تۆ كه‌سێك له ژیانمدا هه‌یه. كه‌سێك كه شه‌وانه خۆشه‌ویستییه‌كی له ئامێز ده‌نێم و به لای لایه‌ی خۆم نه‌بێت، چاوه جوانه‌كانی ناكه‌ونه خه‌و. زۆرم خۆش ده‌وێت، به شێوه‌یه‌ك بۆنی هه‌رچی ئازار و خۆشی ژیانم پێی داوه. ئه‌و ڕۆژه پێكه‌وه نانمان ده‌خوارد، خۆم نه‌گرت سه‌رنجێكم نایه چاوی. بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك دڵم وه‌ستا و له پڕێكدا هه‌ناسه‌یه‌كی قۆڵم هه‌ڵكێشا. ئه‌و ساته زانیم كه دڵی بردم و خستیه ئه‌و زیندانه‌ی كه من شه‌یدایم. له‌وانه‌یه ئێستا بڵێیت ئه‌ی ئه‌و؟ دڵی ئه‌و له كوێیه؟ ده‌زانیت، هه‌رچه‌ندم كرد نه‌م توانی دڵی زیندان بكه‌م له لای خۆم، هه‌ر بۆیه خستمه باخچه‌ی خه‌یاڵم و كردمه ئه‌و گوڵه‌ی كه تا هه‌تا هه‌تایه بۆنی جوانی لێ دێت... ئه‌مه‌ی ئێستا خوێندته‌وه خه‌ونێك بوو كه دوێنێ شه‌و دیم، ئه‌وه‌ی من له‌بیرم مابوو لێی، بۆ تۆی خوێنه‌رم خسته سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی سپی. ته‌نها ئاواتێكم له‌م ساته‌دا ئه‌وه‌یه... خۆزگه ئه‌م خه‌ونه‌م نه‌دیبایه!
|