| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Monday, January 19, 2004
::: گوڵ
Ray xot binuse
ده‌ڕۆم و ده‌چووم له نێو داره به‌رزه‌كانی خه‌یاڵدا. له نێوان گه‌ڵا هێشتا ووشك نه‌بووه‌كانی ئه‌م زستانه، چاوێكم نایه سه‌ر نیگای كورته یادگارییه‌ك. بینیم هێشتا هێنده‌ی داره‌كانی دیكه مه‌زن، مۆن و بێ ئاره‌زوو نیه. ده‌بێت تازه هاتبێته ئه‌م دارستانه چڕه‌ی من. له دوای چه‌ند هه‌نگاوێك، جێ قاچم هێدی هێدی ده‌رده‌چوو له‌باخی خه‌یاڵم. له پڕێكدا بڕیاڕم دا چیتر هه‌نگاو نه‌نێم، چی تر زه‌وی ژێر پێم ئازار نه‌ده‌م... به‌سه ئیتر. به‌ڵام ئاره‌زووی دڵ ڕێی پێ نه‌دام هۆشم به‌كار بێنم و چیتر له غه‌م ده‌ست هه‌ڵبگرم. دوای چه‌ند هه‌نگاوێك... چوومه پێشه‌وه‌ی لێی، له‌نێوان گه‌ڵا چڕكانی ته‌نها گوڵێكم به‌دی كرد. له گه‌ڵ سه‌رمای زستان و پێكه‌نینی ڕۆژ و سه‌رنجی مندا، وێنه‌یه‌كی ده‌كێشا كه ته‌نها له‌م خه‌یاڵه‌ی مندا بوونی هه‌یه. خۆم پێ ڕانه‌گیرا و له دڵی خۆمدا گووتم: 'له‌م كۆساره‌دا من ته‌نها باخه‌وانی دڕك و داری به‌رزم، ئاخه‌ر گوڵێكی وه‌ك تۆ چی ده‌كات لێره؟'. ده‌ستم برد له بنچینه‌یدا هه‌ڵی كێشم، به‌ڵام له پڕێكدا، وه‌ك بڵێی هه‌موو گه‌ردوون دژم بێت، نه‌م توانی هێز به‌مه به‌ر ده‌ستم و ته‌نها ده‌ستێكیشی تێوه بده‌م. ئه‌و كات زانیم، كه جێی ئێریه‌و نه ئه‌و بێ من گوڵه و نه منیش بێ ئه‌و باخه‌وانم. هه‌ر بۆیه به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی خۆی ئاسا، پێشوازیم لێ كرد‌و هیوام خواست هه‌موو كات گه‌شاوه بێت.
|