| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Sunday, March 07, 2004
::: له گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نوێ، كوڕانی دایكی وه‌ته‌ن، كه چه‌ند ساڵ بوو له شاخه‌كاندا خه‌ونیان به ئازادییه‌وه ده‌دی، ئیمڕۆ بوو كه پێی پیرۆزیان خسته سه‌ر دڵی شاره‌كه‌م و به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و چاونه‌ترسییه‌وه به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ چوون.
Ray xot binuse
به‌یانی بوو، له‌گه‌ڵ ده‌نگی یه‌كه‌مین فیشه‌ك، ناوی پێشمه‌رگه‌م هاته به‌ر گوێ. ئه‌و ڕۆژه ته‌نها ڕزگاری ووڵات ئامانج بوو. دووژمن له قه‌ڵا ئاسنینه‌كانییه‌وه خۆی حه‌شار دابوو، چاوه‌ڕێی عیبره‌تی زه‌مانه بوو. له گه‌ڵ دواهه‌مین هه‌ناسه‌یدا ده‌یگووت: 'ئاخه‌ر چی به‌رگه‌ی هێرشی پێشمه‌رگه ده‌گرێت؟!'. له‌و ساته‌دا، ته‌نها میلله‌ت بوو كه خه‌ریكی ئازادی ووڵات بوو. ناوی تاكه كه‌س هه‌ر نه‌ده‌هاته به‌ر گوێمان، ته‌نها ووشه‌ی پێشمه‌رگه بوو كه ڕووناكی ده‌خسته نێو دڵه تینوه‌كانی ئازادی. ئه‌و كات ئێمه ماڵه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به یه‌كێك له دڕه‌ند‌ه‌ترین ده‌زگاكانی ڕێژمی عه‌ره‌بی به‌عسی فاشی بوو، كه ئێستا پێی ده‌ڵێن 'ئه‌منه سووره‌كه'. له‌و ڕۆژه‌دا من شاهێدی ووره‌ی میلله‌ت و ترسنۆكی عه‌ره‌ب بووم. ئێستاش دێته‌وه بیرم كه چۆن فاشیسته ترسنۆكه‌كان سه‌ره تاتكێیان بوو، نه‌یان ده‌زانی له چ قوژبنێكدا مه‌رگیان ببینن. له گه‌ڵ هه‌موو هاوارێكی پێشمه‌رگه ووره‌ی فاشییه‌كان زیاتر به ناخی زه‌ویدا ده‌چوو. كوڕانی دایكی وه‌ته‌نیش زیاتر شه‌یدا تر ده‌بوون بۆ بینینی خوێنی چه‌په‌ڵ. من كه ئه‌و كات منداڵ بووم، بۆم نه‌بوو بچمه ده‌رێ، ته‌نها له سوچێكی په‌نجه‌ره‌كه‌دا به‌دزییه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كرد. یه‌كێك له ترسنۆكه فاشیسته‌كان خۆی دا به ده‌سته‌وه، زۆر ترسنۆكانه هاته ده‌رێ و سوجده‌ی بۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌برد كه نه‌ی كوژن! له‌و كاته‌دا كه توڕه‌یی میلله‌ت له پێواندن نه‌ده‌هات، ئاگام لێ بوو چه‌ند كوڕێكی لاو كه‌وا دیار بوو باوكیان شه‌هید بوو بێت، به چه‌قۆ كه‌وتنه گیانی ئه‌و ترسنۆكه. زۆر نه‌برد خوێنی چه‌په‌ڵ له سه‌ر ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌دا دڵۆپ دڵۆپ بۆ ڕابردووی شه‌رمه‌زاری ده‌نواند. له‌م ڕۆژه‌دا كورد هه‌مدیس سه‌ری به‌رزی نواند به‌رامبه‌ر دووژمن. ئه‌م جاره‌ش سه‌لماندی كه كوردستان موڵكی كورده و له گه‌ڵ هیچ میلله‌تێكی تردا به‌شی ناكات. له‌م ڕۆژه‌دا پێویسته سه‌ری ڕێز دابنه‌وێنین بۆ ووره‌ی خۆمان و ئه‌و شۆڕشه‌ی كه كردمان له‌م ڕۆژه‌دا.... بژی كوردستان!
|