| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Wednesday, March 10, 2004
::: ئێ بۆ من؟
Ray xot binuse
ئیمڕۆ، كاتژمێر 8.30 به‌یانی چوومه ژووره‌وه، ده‌مێك بوو نه‌چوو بووم. هه‌ر كه ده‌ستم دایه كۆمپیوته‌ركه، كه‌له زلێك ووتی تۆم له ژیانمدا نه‌دیوه، كه‌واته تۆ لێره ناخوێنیت و ده‌بێت بچیته ده‌رێ!. منیش گووتم بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ڕاست ئه‌كه‌یت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به‌یانی وه‌ره‌وه. خۆی زۆر لێ تووڕه كردم. گووتی دیاره خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی تۆ نازانن قانون چییه!. چی بێت له ئێوه نهێنی بێت، ڕ‌ه‌شان گێچی چووه سه‌ر 100! ئه‌وه‌نده توڕه بووم خه‌ریك بوو به كوردی ده‌ستم ئه‌كرد قسه‌ی پێ بڵێم! له نێوان ئه‌و چركه‌یه‌ی كه هه‌ستم له جێی خۆم و یه‌ك دانه بكێشم به ده‌میدا، بیرم كرده‌وه! گووتم باشه ئێستا ته‌نها دوو ئیحتیمال هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌كێشی به ده‌میدا و ئیمساڵی خوێندنت فت، یان ئه‌وتا دانیشه دنیا ئه‌وه ناهێنێت. فه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخۆشه ساڵێكی خوێندنت لێ بڕوات بڕیارم دا كارێكی وه‌ها بكه‌م نه شیش بسووتێت نه كه‌باب! زۆر ژیرانه دانیشتمه‌وه له جێی خۆم. پێم گووت 'دوێنێ له ووڵاته‌كه‌م قانوونی تازه‌یان دانا، ده‌بێت ئاگام لێی نه‌بێت!' له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وێ بوون ئه‌زانن من خه‌ڵكی كوردستان‌م له عێڕاقه‌وه هاتووم، زانیان مه‌به‌ستم چییه‌و ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و كابرایه به‌و به‌یانیه زووه ئه‌تگوت به ته‌كلیف ناردوویانه بۆ من هه‌ر به‌ڕۆكی به‌ر نه ئه‌دام. تۆزێكی پێ نه‌چوو گووتی ده‌بێت پێناسه‌كه‌تم بده‌یتێ. منیش هه‌مدیس دوو ئیحتیمالم دانا. گووتم یان ئه‌وه‌تا گۆرانی 'مه‌ملی مه‌مانی مه‌م مۆ، هی خۆمه‌و نایده‌م به‌تۆ'ی بۆ ده‌ڵێیت یان ئه‌وه‌تا ده‌یده‌یتێ. له به‌رئه‌وه‌ی كابراكه كوردی تێ ناگات من خۆم بۆ ئیحتیمالی دووهه‌مم هه‌ڵبژارد. پێناسه‌كه‌م دایه، كه‌چی پێ گووتم ئه‌مه له تۆ ناكات! منیش گووتم ڕاسته من ساڵ دوای ساڵ قۆزتر ده‌بم. هه‌مدیس ئه‌وه‌ی له‌وێدا بوو كه‌وته پێكه‌نین بێجگه له‌و! دوای من هیچ گوێم نه‌دایه و چوومه سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتم بۆیی سه‌یری نمره‌ی تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك كه‌م كه 3 هه‌فته له‌وه‌و پێش دابووم. هه‌ر دانیشتم و دا نه‌نیشتم، كابرا هه‌مدیس هاته‌وه. پێم گووت ئه‌مجاره‌یان چییه؟ هیچ قسه‌ی نه‌كرد و جوێنێكی دا كه خوا عه‌لیمه كه‌لیمه‌ی لێ ته‌نه‌گیشتم! دوایی، چووم قاوه بخۆمه‌وه چونكه ئه‌تگووت شه‌وێك پێش ئه‌وه حه‌راسایه‌تیم كردووه، چاوم هه‌ڵ نه‌ده‌هات. بڵێ چی؟ كابرا هه‌مدیس به‌رامبه‌ر وه‌ستا بوو. زۆر شڵه‌ژام و به هۆیه‌كی نه‌زانراو یه‌ك په‌رداخ قاوه‌ی گه‌رم و گوڕی پڕ شه‌كر و شیرم كرد به 'مه‌نتیقه‌ی موحه‌ره‌مه'ید!. هه‌مدیس دوو حه‌لم هه‌بوو. یان ئه‌وه‌تا ئاش به‌تاڵێكی خێرای لێ ئه‌كه‌یت یان ئه‌وتا ئه‌وه‌ستیت تاوه‌كو كابرا سارد ئه‌بێته‌وه. من ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میانم كرد و ئیدی نازانم چی ڕووی دا... به‌یانی ئه‌گه‌ر نه‌هاتمه‌وه به زیندوێتی، تكایه گله‌یی نه‌كه‌ن! تێبینی: پێویست ناكات پێم بڵێن، خۆشم ده‌زانم، ووشه‌ی عه‌ره‌بیم زۆر به‌كار هێناوه.
|