|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
.............................................
:: ریزی بڵاگی كوردی
لینك :

|
|
Saturday, April 24, 2004
::: لێره‌دا كۆتایی به نووسینه‌كانم ده‌هێنم،
كاتێك كه مرۆڤ ڕه‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌گرێت، هه‌ڵبه‌ته پڕ به دڵ حه‌ز ده‌كات ده‌ور و پشته‌كه‌ی گوێی لێ بگرن و گه‌ر بشكرێت تۆزێك ڕێزی ووته‌كانی بگرن. هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خنه گڕ له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا خۆشه‌ویست نییه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و مافه‌ی نییه كه ئازادانه بیر بكاته‌وه و گه‌ر بشبێت ڕای خۆی جار و بار ده‌رببڕێت. زۆر جار نووسینێكم نووسیوه كه خۆشم زانیومه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه پێیان خۆش نییه. به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دا نییه كێ پێ خۆشه و كێ پێی خۆش نییه؟ گرنگ له‌وه‌دایه، مرۆڤ سه‌ربه‌سته و ده‌بێت ڕای خۆی ده‌رببڕێت. كاتێك كه ئازادی مرۆڤێك ده‌دزرێت، مردنی ئه‌و مرۆڤه باشتره.
ئیمڕۆ ته‌نها چاوێكم خشاند به كۆمێنته‌كانمدا، بینم به هه‌مووی دوو كۆمێنتی تێدا نییه كه له ئاستێکی گوونجاودا نووسرا بن. یان ئه‌وه‌تا بێری خان له دووره‌وه چین ماچین ئه‌كات. یان ئه‌وه‌تا شۆڤینستێك ده‌ڵێت 'تۆ ڕقت له هه‌ولێریه'، یان ئه‌وه‌تا حزب په‌رستێك ده‌ڵێت حزبه‌كانی ئێمه له سه‌دا سه‌د ڕاستن و هه‌موو ڕایه‌كی دیكه به‌و لاوه هه‌ڵه‌یه، یان ئه‌وه‌تا كورد 'دۆستێك' ده‌ڵێت "كوردستای عێڕاق ووڵاتی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ی دژی ئه‌مه بێت زۆڵه كورده'، ئاخه‌ر پێم بڵێ ته‌ماشایه‌كی هه‌مان ڕسته كه‌ره‌وه و بزانه چی نووسراوه؟ ئه‌و كات ده‌زانیت كێ زۆڵه كورده؟
له هه‌مووی ناخۆشتر، له وێب بڵۆگی 'دڵێكی پاك' دیتم ئیمڕۆ كه كار گه‌یشتۆوه‌ته ئه‌وه‌ی كه كۆمێنێت' دۆستان' به ڕه‌شان ناوێرێن و له كاتی نووسینه‌كانیاندا زیاتر له‌و سنووره ده‌ڕۆن كه بۆیان دیاری كراوه. مه‌گه‌ر خوێنه‌ر نه‌زانێت كه ڕه‌شان نه هاتوه بۆ خۆ نواندن یان كورد ڕسوا كردن! ڕه‌شان ته‌نها ئه‌وه‌ی پێ گرنگه كه ئێمه‌ی كورد بزانین كێشه‌كانی ئێستامان چییه و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئاخه‌ر گوناح ده‌بیت چی بێت گه‌ر مرۆڤ بڵێت كوردستانی گه‌وه‌ره پیرۆزه یان به‌سه پیاوی كورد ژنی كورد دار و ته‌خته نییه به‌ده‌ستانه‌وه؟
به هه‌ر حاڵ، وێب بڵۆگی ڕه‌شان وا دانرابوو ببێته سه‌كۆیه‌كی جوان بۆ هه‌موو به‌ڕێزێك. به‌ڵام به داخه‌وه له‌م وێب بڵۆگه‌ی من ئاستی كۆمێنت زۆر نزمه. هه‌ر بۆیه حه‌ز ده‌که‌م لێره‌دا كۆتایی به نووسین بهێنم و چی تر كه‌س نیگه‌ران نه‌كه‌م.
Ironic: هه‌ر ئێستا ووته‌كانی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و خاتوو مهاباد قه‌رده‌غایم هاته‌وه یاد! ئه‌ی خوایه، چ به‌زمێكیان پێ كردن! له سه‌ر چی؟ ده‌زانن له سه‌ر چی؟ له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ئه‌وان ده‌یان دركاند كه چه‌نده كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌خۆشه!
ژیر ڕه‌شان
Ray xot binuse
........................................................................................
Thursday, April 22, 2004
::: بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كوردییه‌كه‌یان پێش بخه‌ن، ته‌ماشایه‌كی ئه‌م لینكه بكه‌ن.
http://www.insultmonger.com/swearing/kurdish_sorani.htm
Ray xot binuse
........................................................................................
Wednesday, April 21, 2004
::: كه‌ی كورد ده‌بێته خاوه‌ن ووڵاتی خۆی؟
1- كاتێك كه چیتر جیاوازی نێوان هه‌ولێری و سلێمانی نامێنێت. For Christ sake!؛ دوو شارن له ته‌نیشت یه‌كه‌وه، تۆپ و ته‌یاره له یه‌ك ده‌كووتن!
2- كاتێك كه پیاوی كورد تێ گه‌یشت كه جنسی له‌تیف له په‌راسوویه‌كی ئه‌و درووست نه‌كراوه و ئه‌ویش وه‌ك پیاو مرۆڤه.
3- كاتێك كه سه‌كردایه‌تی پارته‌كانمان له ڕێگه‌ی میراتی ده‌رده‌چێت و چیتر كوڕ جێگه‌ی باوكی ناگرێته‌وه. ئاخه‌ر خواتان بێت؟ چ پارتێكی سیاسی هه‌بووه سكرتێره‌كه‌ی كوڕی كوڕی سكرتێری هه‌مان پارت بێت؟ ئاخه‌ر ئه‌مه كاری خودایه یان نه‌گبه‌تی كورده؟
4- ئه‌و كاته‌ی كه كورد تۆزێك هه‌وڵی دا ئه‌وه‌نده‌ی بیر له ده‌ور و دراوسێ ده‌كاته‌وه نیوه‌ی ئه‌وه‌ش بیر له خۆی بكاته‌وه ئه‌بێت به پادشای سه‌ر ڕووی زه‌مین.
5- كه‌ی كورد تێ گه‌یشت كه خۆی بكوژێت و خۆی ببڕێت نه فارس نه تورك نه عه‌ره‌ب برای نین و ته‌نها ئه‌و كێوه پاڵ پشتی ڕۆژی ته‌نگانه‌یانه.
6- كه‌ی كورد تۆزێك برنج خواردنی كه‌م كرده‌وه و نان و كه‌ره‌وه‌زی وه‌ك ژه‌می نیوه‌روان له قه‌ڵه‌م دا.
7- ئه‌و كاته‌ی كه عه‌ره‌ب و تورك و فارس ده‌چنه سه‌ر مانگ ده‌ژین. به‌ڵام هه‌لی ئه‌مه‌یان زۆر كه‌مه، هه‌ربۆیه به قسه‌ی من ئه‌كه‌ن بكه‌وینه شیر دۆشین باشتره.
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, April 19, 2004
::: ده‌مێك بوو قسه‌ی زلم نه‌كردبوو، هه‌ر بۆیه ئیمڕۆ چووم بۆ كۆڕێكی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت یه‌كه‌م جار گووتم به‌خوا هه‌مدیس شۆڕشی چه‌واشه خۆش بێت، له عێڕاق چێتی به‌و لاوه هیچی دیكه نابیستین. به‌ڵام ئه‌و خوایه كردی ئاوه‌ته‌كه‌م نه‌هاته دی و ئه‌م مه‌لا به‌ختیاره زۆر قسه‌ی جوانی كرد. یه‌كێك له‌و قسانه‌ی ئه‌وه بوو كه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئیسلامی سیاسی له ناو ببه‌ین و ته‌نها ئیسلام وه‌ك ئاینێكی تاكه كه‌سی ڕێی پێ بدرێت. نازانم خه‌تای خۆمه یان ئه‌وان، به‌ڵام كه سه‌ركرده‌یه‌كی كورد قسه‌یه‌كی جوان ئه‌كات، له خۆمه‌وه پێكه‌نینم دێت. له‌و كاته‌دا بیرم ئه‌كرده‌وه و ئه‌م گووت: "كه‌واته به قسه‌كه‌ی مه‌لا بێت جائیزه هه‌موو كه‌سێك له ماڵی خۆیدا مزگه‌وتێك بكاته‌وه!!"
دوای ئه‌وه، مه‌لا له نێوان قسه‌كانیدا نووكته‌یه‌كیشی له سه‌ر هه‌ولێری و سلێمانی كرد. بۆ یه‌كه‌م جار بوو سلێمانی و هه‌ولێری ببینم پێكه‌وه به دڵێكی پاكه‌وه به‌و جۆره نووكتانه پێ بكه‌نن. هه‌مدیس له دڵی خۆمدا ده‌مگووت " خۆزگه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردمان ئه‌بوو دڵی هه‌موو كوردێكی ڕازی ئه‌كرد و ئه‌یتوانی ئه‌و هه‌سته‌مان باتێ كه ئێمه هه‌موومان براین"
مه‌لا به‌ختیار باسه‌كه‌ی زۆر درێژه‌ی خایاند له سه‌ر تیرۆر و چاره‌نووسی دیموكراسی له كوردستان و عێڕاقدا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵ خۆشیه، ئه‌م جاره ئاڵای عێڕاق نه‌هێنرا بوو. ته‌نها دوو ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت یه‌كه‌و هه‌ڵواسرابوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه باسه‌كه هێنده‌ی خایاند، ئاگام لێ بوو گه‌نجه‌كان، به‌ینی خۆمان بێت!، كه‌وتووبوونه چاو باشقاڵی.
به‌ڕاستی كوردێكی زۆر ئاماده بوو، له نێوان قسه‌كانی مه‌لا و سه‌یر كردنی په‌نجه‌ره‌ی ده‌ره‌وه شتێكی سه‌یرم به مێشكدا هات. ووتم باشه ئه‌م خه‌ڵكه چی ئه‌كات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه؟ بۆ ئه‌م كورده ناچێت به‌شداری دوو كۆبوونه‌وه‌ی هۆڵه‌ندی كات تاوه‌كو بزانێت چ باسه له‌م ووڵاته؟ بۆ ئه‌م كورده‌ی ئێره تۆزێك له قاوغی خۆی ناچێته ده‌ره‌وه‌و تۆزێك بڕوانێته ده‌ور و به‌ری تاوه‌ك هیچ نه‌بێت دوو ووشه‌ی هۆڵه‌ندی فێر بێت؟ بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زمان له قسه‌ی زله....
Ray xot binuse
........................................................................................
Saturday, April 17, 2004
::: زۆر نه‌خۆشم، ئه‌ترسم بمرم...
Ray xot binuse
........................................................................................
Monday, April 12, 2004
::: ڕووانیمه هه‌موویان، یه‌ك به یه‌كیانم ته‌ماشا كرد. هیچ چاوێكم به دی نه‌كرد به قه‌د ئه‌و چاوه جوانانه‌ت گه‌رمی بخاته ناو ئه‌و دڵه سارده‌مه‌وه. بڕاوم پێ بكه، كیژی وای لێ بوو ته‌نها به له‌نجه‌و لار‌ی ووشه‌ی بوونی له بیر ئه‌بردیته‌وه. به‌ڵام هیچ له‌نجه‌و لارێكم به‌دی نه‌كرد به‌قه‌د ئه‌و له‌نجه‌و لاره‌ی تۆ بۆم بدركێنێت كه تۆ بۆ منیت و ته‌نها لێوی ئه‌و دڵه شێته‌ی منه ده‌بزوێنیت. له نیوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێدا ساتێك وه‌ستام و له خۆم پرسی بۆچ ئه‌و ده‌سته گه‌رمانه‌ی تۆ نه‌بێت له ده‌ستمدا هێدی هێدی بۆم بدركێنێت كه چه‌نده به‌نازه. بۆچ تۆ نه‌بیت زوو زوو به‌و سه‌رنجه تیژه‌ی ئاگر له گیانم هه‌ڵگرسێنێت؟ بۆچ تۆ نه‌بیت ئه‌و سه‌مایه زیاتر بخڕۆشێنێت و منی هه‌ژاریش وه‌ك ئه‌و زه‌ویه‌ی به‌ر پێی زیاتر گه‌رم بكات. ده‌زانیت، له دوای دوو كاتژمێر چیتر تاقه‌تم نه‌ما، حه‌زم ده‌كرد بێمه‌وه. حه‌زم ده‌كرد ده‌ست خه‌مه ملی ئه‌و بیرانه‌ی كه منی له ژیاندا هێشتۆه‌ته‌وه، ئه‌و بیرانه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێك پێم ده‌ڵێت كه تۆ ته‌نها گوڵی منیت.
Ray xot binuse
........................................................................................
Thursday, April 08, 2004
::: ده‌ترسم،
حه‌وت ساڵ له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م جار بوو له ژیانمدا نوێژم كرد
سێ ساڵ له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م جار بوو ڕۆژووم گرت
دوو ساڵ له‌مه‌و پێش بۆ یه‌كه‌م جار كفرم كرد و نوێژی چی و ڕۆژوی چی؟
ساڵی پێشوو بڕوام به ئیسلامییه‌كانی ئێستا نه‌ما
دوێنێ له كه‌ناڵێكی ئاسمانی مه‌لایه‌كم دینی، یه‌كسه‌ر ووتم 'یه‌ع'
سبه‌ینێ؟ نازانم ئاخۆ ده‌بێت چی بێت؟
له دنیای ئیمڕۆدا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت له سووچێكی كۆمه‌ڵگادا جێی خۆی بكاته‌وه، كه پێی ده‌ڵێن سووچه مۆدێرنزمه‌كه، باشتر وایه بڕاوی به هیچ ئاینێكی ئاسمانی نه‌بێت. به‌ڵام له خودی مرۆڤدا نییه هه‌روا ده‌ست له شتێك هه‌ڵبگرێت كه ڕۆژێك له ڕۆژان هانای بۆ بردووه.
هه‌ندێ جار ترس دام ده‌گرێت و ده‌ڵێم "ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌بوو؟" یان "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یڵێن؟". له‌و ساته‌دا هه‌موو دنیان له ده‌ورم ده‌وه‌ستێت و كات له پڕێكدا له كار ده‌كه‌وێت. ته‌نها من و پرسیارێك له‌و ساته‌دا به‌خه‌به‌رین. پرسیارێك كه من وه‌ڵامی نازانم، پرسیارێك كه زۆر ده‌ترسم ڕۆژێك له ڕۆژان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌زانم.
دوێنێ شه‌و له جێگه‌كه‌مدا بیرم ده‌كرده‌وه. یادی كوردستان‌م ده‌كردم. نازانم له یه‌كێك له سووچی یادگارێكانم ئه‌و ڕۆژه‌م هاته‌وه یاد كه هاوڕێیه‌كم كاسێتێکی دابوومی له سه‌ر نیشانه‌كانی كۆتایی ژیان. ئێسته‌ش دێته‌وه بیرم كه كاسێته‌كه خۆتبه‌ی مه‌لایه‌ك بوو كه ڕۆژی هه‌ینی دابووی. زۆر سه‌یر بوو، له‌و كاته‌دا هه‌موو ووشه‌یه‌كی ئه‌و ده‌نگه‌م ده‌هاته‌وه یاد.
هه‌ربۆیه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مزانی و ئێستا بۆی گه‌ڕام له سه‌ر ئینته‌رنێت، حه‌زم كرد ئه‌م چه‌ند دێڕه‌تان پێشكه‌ش كه‌م . لێره‌دا پێوست ناكات باوه‌ڕت به خوا بێت یان نه‌بێت تاوه‌ك و له نووسینه‌كان تێ بگه‌یت یان باوه‌ڕیان پێ بكه‌یت. گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت كه هه‌ندێ جار مرۆڤ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینێت بێ ئه‌وه‌ی به ئاگا بێت لێی.
بیرت نه‌چێت؛ ئه‌مه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی دروست بوونی ئاینی ئیسلامدا نووسراوه... گه‌ر به‌و چاوه‌وه له بابه‌ته‌كه بڕوانیت دڵنیام زۆر سه‌رت ده‌سوڕمێت.
ده‌ڵێن...
له كۆتای ڕۆژ‌ه‌كانی دنیادا پیاو لاسای ژن ده‌كاته‌وه‌و و مرۆڤ هاوڕێ به پیرۆز تر ده‌بینێت وه‌ك له خزم و كه‌س و كاری. سه‌ركرده ئاییه‌نیه‌كان ته‌نها خه‌ریكی گیرفان پڕ كردنن و كاره‌ساتی سرووشتی زیادتر ده‌بێت.
جه‌نگێك ده‌بێت له نێوان مه‌سیحه‌یت و ئیسلامدا كه تیایدا نیوه‌ی مه‌سیحێكان ئاشتی ده‌خوازن له گه‌ڵ ئیسلامه‌كاندا و ده‌ست به‌سه‌ر شاری ئینسته‌بولدا ده‌گرن. ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه ئاشتی نابه‌ستن ده‌ست ده‌گرن به‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا سووریای پێ ده‌ڵێن. له كۆتایدا ئیسلامه‌كان و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا بوون، جه‌نگه‌كه ده‌بنه‌وه‌و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوه‌كو ئاسیای ئێستا. له دوای ئه‌مه كابرایه‌ك دێت كه ناوی ئه‌ل ده‌جاله. خۆی 70.000 جه‌نگاوه‌ر ده‌ست ده‌كات به به‌ربه‌ره‌كانی ئیسلام. له‌و كاته‌دا كابرایه‌ك كه ناوی مه‌هدییه ده‌بێته سه‌كرده‌ی ئیسلامه‌كان بۆ له ناو بردنی ئه‌ل-ده‌جال. له نێوان ئه‌و جه‌نگه‌دا حه‌زره‌تی مه‌سیح دێته‌وه سه‌ر زه‌وی. وه‌ك له ئیسلامدا نووسراوه ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌ویش ئه‌ل ده‌جال ده‌كوژێت و بۆ ماوه‌ی 19 ساڵیش له سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه. له گه‌ڵ هه‌ندێ ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تردا، له چوار ووڵات بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوو ده‌دات كه تاوه‌ك و چل شه‌و چل ڕۆژ دنیا به ته‌م ده‌گرێت. له دوای ئه‌و به‌سه‌رهاته بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕۆژ هه‌ڵ نایه‌ت. دوای ئه‌و سێ ڕۆژ‌ه ڕۆژ له ڕۆژئاواوه‌وه هه‌ڵدێت.
ئیسلام ده‌ڵێت: "كۆتایی دنیا ده‌ستی پێ كرد و یه‌زدان ئیدی گوێ له‌و كه‌سانه ناگرێت كه ده‌یانه‌وێت ببن به موسوڵمان"
له مه‌ككه‌دا له ژێر زه‌ویه‌وه گیانه‌وه‌رێكی ترسانك به سه‌دان دێنه ده‌رێ. كه‌عببه ده‌سوتێنرێت له لایه‌ن ئه‌فریقێكانه‌وه و له یه‌مه‌ن ئاگرێك هه‌ڵده‌ستێت كه تاوه‌ك و سووریای ئێستا ناوه‌ستێته‌وه. له كۆتای ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته‌دا ڕه‌گی موسڵمان نامێنێت. له‌دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ده مانگ و ده ڕۆژ ئسرافیلی فریشته‌ی یه‌زدان په‌یامی دواهاتنی دونیا ده‌هێنێت، یه‌زدان دێته‌وه سه‌ر زه‌مین. وه‌ك له ئیسلامدا هاتووه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌قه‌د زه‌ڕه‌یه‌ک خێری كردبێت بۆی ده‌نووسرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌قه‌ده‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک خراپه‌ی كردووه بۆی ده‌نووسرێت.
دوا ووته: هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بۆ زۆربه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وانه‌یه وه‌ك چرۆكێكی خۆش بێته به‌ر چاو، به‌ڵام گه‌ر زیاتر له ووته‌كان و ڕووداوه‌كانی ئێستا بڕوانیت، دڵنیام ئه‌و پرسیاره له خۆت ده‌كه‌یت كه من لێی ده‌ترسم... "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژ‌ه هات، په‌نا بۆ كوێ ببه‌م؟"
Ray xot binuse
........................................................................................
|
|