| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Saturday, April 24, 2004
::: لێره‌دا كۆتایی به نووسینه‌كانم ده‌هێنم،
Ray xot binuse
كاتێك كه مرۆڤ ڕه‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌گرێت، هه‌ڵبه‌ته پڕ به دڵ حه‌ز ده‌كات ده‌ور و پشته‌كه‌ی گوێی لێ بگرن و گه‌ر بشكرێت تۆزێك ڕێزی ووته‌كانی بگرن. هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خنه گڕ له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا خۆشه‌ویست نییه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و مافه‌ی نییه كه ئازادانه بیر بكاته‌وه و گه‌ر بشبێت ڕای خۆی جار و بار ده‌رببڕێت. زۆر جار نووسینێكم نووسیوه كه خۆشم زانیومه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه پێیان خۆش نییه. به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دا نییه كێ پێ خۆشه و كێ پێی خۆش نییه؟ گرنگ له‌وه‌دایه، مرۆڤ سه‌ربه‌سته و ده‌بێت ڕای خۆی ده‌رببڕێت. كاتێك كه ئازادی مرۆڤێك ده‌دزرێت، مردنی ئه‌و مرۆڤه باشتره. ئیمڕۆ ته‌نها چاوێكم خشاند به كۆمێنته‌كانمدا، بینم به هه‌مووی دوو كۆمێنتی تێدا نییه كه له ئاستێکی گوونجاودا نووسرا بن. یان ئه‌وه‌تا بێری خان له دووره‌وه چین ماچین ئه‌كات. یان ئه‌وه‌تا شۆڤینستێك ده‌ڵێت 'تۆ ڕقت له هه‌ولێریه'، یان ئه‌وه‌تا حزب په‌رستێك ده‌ڵێت حزبه‌كانی ئێمه له سه‌دا سه‌د ڕاستن و هه‌موو ڕایه‌كی دیكه به‌و لاوه هه‌ڵه‌یه، یان ئه‌وه‌تا كورد 'دۆستێك' ده‌ڵێت "كوردستای عێڕاق ووڵاتی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ی دژی ئه‌مه بێت زۆڵه كورده'، ئاخه‌ر پێم بڵێ ته‌ماشایه‌كی هه‌مان ڕسته كه‌ره‌وه و بزانه چی نووسراوه؟ ئه‌و كات ده‌زانیت كێ زۆڵه كورده؟ له هه‌مووی ناخۆشتر، له وێب بڵۆگی 'دڵێكی پاك' دیتم ئیمڕۆ كه كار گه‌یشتۆوه‌ته ئه‌وه‌ی كه كۆمێنێت' دۆستان' به ڕه‌شان ناوێرێن و له كاتی نووسینه‌كانیاندا زیاتر له‌و سنووره ده‌ڕۆن كه بۆیان دیاری كراوه. مه‌گه‌ر خوێنه‌ر نه‌زانێت كه ڕه‌شان نه هاتوه بۆ خۆ نواندن یان كورد ڕسوا كردن! ڕه‌شان ته‌نها ئه‌وه‌ی پێ گرنگه كه ئێمه‌ی كورد بزانین كێشه‌كانی ئێستامان چییه و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئاخه‌ر گوناح ده‌بیت چی بێت گه‌ر مرۆڤ بڵێت كوردستانی گه‌وه‌ره پیرۆزه یان به‌سه پیاوی كورد ژنی كورد دار و ته‌خته نییه به‌ده‌ستانه‌وه؟ به هه‌ر حاڵ، وێب بڵۆگی ڕه‌شان وا دانرابوو ببێته سه‌كۆیه‌كی جوان بۆ هه‌موو به‌ڕێزێك. به‌ڵام به داخه‌وه له‌م وێب بڵۆگه‌ی من ئاستی كۆمێنت زۆر نزمه. هه‌ر بۆیه حه‌ز ده‌که‌م لێره‌دا كۆتایی به نووسین بهێنم و چی تر كه‌س نیگه‌ران نه‌كه‌م. Ironic: هه‌ر ئێستا ووته‌كانی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و خاتوو مهاباد قه‌رده‌غایم هاته‌وه یاد! ئه‌ی خوایه، چ به‌زمێكیان پێ كردن! له سه‌ر چی؟ ده‌زانن له سه‌ر چی؟ له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ئه‌وان ده‌یان دركاند كه چه‌نده كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌خۆشه! ژیر ڕه‌شان
|