| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Thursday, April 08, 2004
::: ده‌ترسم،
Ray xot binuse
حه‌وت ساڵ له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م جار بوو له ژیانمدا نوێژم كرد سێ ساڵ له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م جار بوو ڕۆژووم گرت دوو ساڵ له‌مه‌و پێش بۆ یه‌كه‌م جار كفرم كرد و نوێژی چی و ڕۆژوی چی؟ ساڵی پێشوو بڕوام به ئیسلامییه‌كانی ئێستا نه‌ما دوێنێ له كه‌ناڵێكی ئاسمانی مه‌لایه‌كم دینی، یه‌كسه‌ر ووتم 'یه‌ع' سبه‌ینێ؟ نازانم ئاخۆ ده‌بێت چی بێت؟ له دنیای ئیمڕۆدا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت له سووچێكی كۆمه‌ڵگادا جێی خۆی بكاته‌وه، كه پێی ده‌ڵێن سووچه مۆدێرنزمه‌كه، باشتر وایه بڕاوی به هیچ ئاینێكی ئاسمانی نه‌بێت. به‌ڵام له خودی مرۆڤدا نییه هه‌روا ده‌ست له شتێك هه‌ڵبگرێت كه ڕۆژێك له ڕۆژان هانای بۆ بردووه. هه‌ندێ جار ترس دام ده‌گرێت و ده‌ڵێم "ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌بوو؟" یان "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یڵێن؟". له‌و ساته‌دا هه‌موو دنیان له ده‌ورم ده‌وه‌ستێت و كات له پڕێكدا له كار ده‌كه‌وێت. ته‌نها من و پرسیارێك له‌و ساته‌دا به‌خه‌به‌رین. پرسیارێك كه من وه‌ڵامی نازانم، پرسیارێك كه زۆر ده‌ترسم ڕۆژێك له ڕۆژان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌زانم. دوێنێ شه‌و له جێگه‌كه‌مدا بیرم ده‌كرده‌وه. یادی كوردستان‌م ده‌كردم. نازانم له یه‌كێك له سووچی یادگارێكانم ئه‌و ڕۆژه‌م هاته‌وه یاد كه هاوڕێیه‌كم كاسێتێکی دابوومی له سه‌ر نیشانه‌كانی كۆتایی ژیان. ئێسته‌ش دێته‌وه بیرم كه كاسێته‌كه خۆتبه‌ی مه‌لایه‌ك بوو كه ڕۆژی هه‌ینی دابووی. زۆر سه‌یر بوو، له‌و كاته‌دا هه‌موو ووشه‌یه‌كی ئه‌و ده‌نگه‌م ده‌هاته‌وه یاد. هه‌ربۆیه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مزانی و ئێستا بۆی گه‌ڕام له سه‌ر ئینته‌رنێت، حه‌زم كرد ئه‌م چه‌ند دێڕه‌تان پێشكه‌ش كه‌م . لێره‌دا پێوست ناكات باوه‌ڕت به خوا بێت یان نه‌بێت تاوه‌ك و له نووسینه‌كان تێ بگه‌یت یان باوه‌ڕیان پێ بكه‌یت. گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت كه هه‌ندێ جار مرۆڤ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینێت بێ ئه‌وه‌ی به ئاگا بێت لێی. بیرت نه‌چێت؛ ئه‌مه‌ی خواره‌وه له زه‌مانی دروست بوونی ئاینی ئیسلامدا نووسراوه... گه‌ر به‌و چاوه‌وه له بابه‌ته‌كه بڕوانیت دڵنیام زۆر سه‌رت ده‌سوڕمێت. ده‌ڵێن... له كۆتای ڕۆژ‌ه‌كانی دنیادا پیاو لاسای ژن ده‌كاته‌وه‌و و مرۆڤ هاوڕێ به پیرۆز تر ده‌بینێت وه‌ك له خزم و كه‌س و كاری. سه‌ركرده ئاییه‌نیه‌كان ته‌نها خه‌ریكی گیرفان پڕ كردنن و كاره‌ساتی سرووشتی زیادتر ده‌بێت. جه‌نگێك ده‌بێت له نێوان مه‌سیحه‌یت و ئیسلامدا كه تیایدا نیوه‌ی مه‌سیحێكان ئاشتی ده‌خوازن له گه‌ڵ ئیسلامه‌كاندا و ده‌ست به‌سه‌ر شاری ئینسته‌بولدا ده‌گرن. ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه ئاشتی نابه‌ستن ده‌ست ده‌گرن به‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا سووریای پێ ده‌ڵێن. له كۆتایدا ئیسلامه‌كان و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا بوون، جه‌نگه‌كه ده‌بنه‌وه‌و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوه‌كو ئاسیای ئێستا. له دوای ئه‌مه كابرایه‌ك دێت كه ناوی ئه‌ل ده‌جاله. خۆی 70.000 جه‌نگاوه‌ر ده‌ست ده‌كات به به‌ربه‌ره‌كانی ئیسلام. له‌و كاته‌دا كابرایه‌ك كه ناوی مه‌هدییه ده‌بێته سه‌كرده‌ی ئیسلامه‌كان بۆ له ناو بردنی ئه‌ل-ده‌جال. له نێوان ئه‌و جه‌نگه‌دا حه‌زره‌تی مه‌سیح دێته‌وه سه‌ر زه‌وی. وه‌ك له ئیسلامدا نووسراوه ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌ویش ئه‌ل ده‌جال ده‌كوژێت و بۆ ماوه‌ی 19 ساڵیش له سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه. له گه‌ڵ هه‌ندێ ڕووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تردا، له چوار ووڵات بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوو ده‌دات كه تاوه‌ك و چل شه‌و چل ڕۆژ دنیا به ته‌م ده‌گرێت. له دوای ئه‌و به‌سه‌رهاته بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕۆژ هه‌ڵ نایه‌ت. دوای ئه‌و سێ ڕۆژ‌ه ڕۆژ له ڕۆژئاواوه‌وه هه‌ڵدێت. ئیسلام ده‌ڵێت: "كۆتایی دنیا ده‌ستی پێ كرد و یه‌زدان ئیدی گوێ له‌و كه‌سانه ناگرێت كه ده‌یانه‌وێت ببن به موسوڵمان" له مه‌ككه‌دا له ژێر زه‌ویه‌وه گیانه‌وه‌رێكی ترسانك به سه‌دان دێنه ده‌رێ. كه‌عببه ده‌سوتێنرێت له لایه‌ن ئه‌فریقێكانه‌وه و له یه‌مه‌ن ئاگرێك هه‌ڵده‌ستێت كه تاوه‌ك و سووریای ئێستا ناوه‌ستێته‌وه. له كۆتای ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته‌دا ڕه‌گی موسڵمان نامێنێت. له‌دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ده مانگ و ده ڕۆژ ئسرافیلی فریشته‌ی یه‌زدان په‌یامی دواهاتنی دونیا ده‌هێنێت، یه‌زدان دێته‌وه سه‌ر زه‌مین. وه‌ك له ئیسلامدا هاتووه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌قه‌د زه‌ڕه‌یه‌ک خێری كردبێت بۆی ده‌نووسرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌قه‌ده‌ر زه‌ڕه‌یه‌ک خراپه‌ی كردووه بۆی ده‌نووسرێت. دوا ووته: هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بۆ زۆربه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وانه‌یه وه‌ك چرۆكێكی خۆش بێته به‌ر چاو، به‌ڵام گه‌ر زیاتر له ووته‌كان و ڕووداوه‌كانی ئێستا بڕوانیت، دڵنیام ئه‌و پرسیاره له خۆت ده‌كه‌یت كه من لێی ده‌ترسم... "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژ‌ه هات، په‌نا بۆ كوێ ببه‌م؟"
|