| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Monday, April 19, 2004
::: ده‌مێك بوو قسه‌ی زلم نه‌كردبوو، هه‌ر بۆیه ئیمڕۆ چووم بۆ كۆڕێكی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت یه‌كه‌م جار گووتم به‌خوا هه‌مدیس شۆڕشی چه‌واشه خۆش بێت، له عێڕاق چێتی به‌و لاوه هیچی دیكه نابیستین. به‌ڵام ئه‌و خوایه كردی ئاوه‌ته‌كه‌م نه‌هاته دی و ئه‌م مه‌لا به‌ختیاره زۆر قسه‌ی جوانی كرد. یه‌كێك له‌و قسانه‌ی ئه‌وه بوو كه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئیسلامی سیاسی له ناو ببه‌ین و ته‌نها ئیسلام وه‌ك ئاینێكی تاكه كه‌سی ڕێی پێ بدرێت. نازانم خه‌تای خۆمه یان ئه‌وان، به‌ڵام كه سه‌ركرده‌یه‌كی كورد قسه‌یه‌كی جوان ئه‌كات، له خۆمه‌وه پێكه‌نینم دێت. له‌و كاته‌دا بیرم ئه‌كرده‌وه و ئه‌م گووت: "كه‌واته به قسه‌كه‌ی مه‌لا بێت جائیزه هه‌موو كه‌سێك له ماڵی خۆیدا مزگه‌وتێك بكاته‌وه!!"
Ray xot binuse
دوای ئه‌وه، مه‌لا له نێوان قسه‌كانیدا نووكته‌یه‌كیشی له سه‌ر هه‌ولێری و سلێمانی كرد. بۆ یه‌كه‌م جار بوو سلێمانی و هه‌ولێری ببینم پێكه‌وه به دڵێكی پاكه‌وه به‌و جۆره نووكتانه پێ بكه‌نن. هه‌مدیس له دڵی خۆمدا ده‌مگووت " خۆزگه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردمان ئه‌بوو دڵی هه‌موو كوردێكی ڕازی ئه‌كرد و ئه‌یتوانی ئه‌و هه‌سته‌مان باتێ كه ئێمه هه‌موومان براین" مه‌لا به‌ختیار باسه‌كه‌ی زۆر درێژه‌ی خایاند له سه‌ر تیرۆر و چاره‌نووسی دیموكراسی له كوردستان و عێڕاقدا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵ خۆشیه، ئه‌م جاره ئاڵای عێڕاق نه‌هێنرا بوو. ته‌نها دوو ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت یه‌كه‌و هه‌ڵواسرابوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه باسه‌كه هێنده‌ی خایاند، ئاگام لێ بوو گه‌نجه‌كان، به‌ینی خۆمان بێت!، كه‌وتووبوونه چاو باشقاڵی. به‌ڕاستی كوردێكی زۆر ئاماده بوو، له نێوان قسه‌كانی مه‌لا و سه‌یر كردنی په‌نجه‌ره‌ی ده‌ره‌وه شتێكی سه‌یرم به مێشكدا هات. ووتم باشه ئه‌م خه‌ڵكه چی ئه‌كات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه؟ بۆ ئه‌م كورده ناچێت به‌شداری دوو كۆبوونه‌وه‌ی هۆڵه‌ندی كات تاوه‌كو بزانێت چ باسه له‌م ووڵاته؟ بۆ ئه‌م كورده‌ی ئێره تۆزێك له قاوغی خۆی ناچێته ده‌ره‌وه‌و تۆزێك بڕوانێته ده‌ور و به‌ری تاوه‌ك هیچ نه‌بێت دوو ووشه‌ی هۆڵه‌ندی فێر بێت؟ بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زمان له قسه‌ی زله....
|