| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Wednesday, April 21, 2004
::: كه‌ی كورد ده‌بێته خاوه‌ن ووڵاتی خۆی؟
Ray xot binuse
1- كاتێك كه چیتر جیاوازی نێوان هه‌ولێری و سلێمانی نامێنێت. For Christ sake!؛ دوو شارن له ته‌نیشت یه‌كه‌وه، تۆپ و ته‌یاره له یه‌ك ده‌كووتن! 2- كاتێك كه پیاوی كورد تێ گه‌یشت كه جنسی له‌تیف له په‌راسوویه‌كی ئه‌و درووست نه‌كراوه و ئه‌ویش وه‌ك پیاو مرۆڤه. 3- كاتێك كه سه‌كردایه‌تی پارته‌كانمان له ڕێگه‌ی میراتی ده‌رده‌چێت و چیتر كوڕ جێگه‌ی باوكی ناگرێته‌وه. ئاخه‌ر خواتان بێت؟ چ پارتێكی سیاسی هه‌بووه سكرتێره‌كه‌ی كوڕی كوڕی سكرتێری هه‌مان پارت بێت؟ ئاخه‌ر ئه‌مه كاری خودایه یان نه‌گبه‌تی كورده؟ 4- ئه‌و كاته‌ی كه كورد تۆزێك هه‌وڵی دا ئه‌وه‌نده‌ی بیر له ده‌ور و دراوسێ ده‌كاته‌وه نیوه‌ی ئه‌وه‌ش بیر له خۆی بكاته‌وه ئه‌بێت به پادشای سه‌ر ڕووی زه‌مین. 5- كه‌ی كورد تێ گه‌یشت كه خۆی بكوژێت و خۆی ببڕێت نه فارس نه تورك نه عه‌ره‌ب برای نین و ته‌نها ئه‌و كێوه پاڵ پشتی ڕۆژی ته‌نگانه‌یانه. 6- كه‌ی كورد تۆزێك برنج خواردنی كه‌م كرده‌وه و نان و كه‌ره‌وه‌زی وه‌ك ژه‌می نیوه‌روان له قه‌ڵه‌م دا. 7- ئه‌و كاته‌ی كه عه‌ره‌ب و تورك و فارس ده‌چنه سه‌ر مانگ ده‌ژین. به‌ڵام هه‌لی ئه‌مه‌یان زۆر كه‌مه، هه‌ربۆیه به قسه‌ی من ئه‌كه‌ن بكه‌وینه شیر دۆشین باشتره.
|