::: له‌وه‌ته‌ی هه‌ست ده‌كه‌م مردووم، گوێ ناده‌مه هیچ شتێك، ته‌نها پێ ده‌كه‌نم و جار جاریش بیر له ژیان ده‌كه‌مه‌وه. له سه‌ر كورسییه‌كه‌م گوێم له گۆرانیه‌كی هێمن ده‌گرت، له پڕێكدا گوڵێكم هاته‌وه یاد، ئه‌و گوڵه‌ش گوڵێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه یادم...
پێش ماوه‌یه‌ك گوڵێكم ڕوواند، په‌یمان وا بوو هه‌میشه ئاگام لێی بێت و هه‌موو به‌یانییه‌ك هیچ نه‌بێت تۆزێك ئاوی بده‌م. به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی كه له سه‌فه‌ر بووم و دوای ئه‌وه‌ی هاتمه‌وه، دیتم ته‌نها پاشماوه‌ی گوڵێكی مردوو. په‌ڕه‌كانی له نێوان ئینجانه‌كه‌دا فه‌رش و بڵاو بوون، گرژ ببوون، ده‌تگووت لێم زیزن و له داخی من خۆیان گرژ كردووه. زۆر توڕه بووم، هاوارێكم كرد و گووتم 'ئه‌رێ كه‌سێك نه‌بوو ئه‌م گوڵه‌ی منی له بیر بێت؟'. له‌و كاته‌دا پێكه‌نینێك به ده‌ممدا هات، ئێ باشه گه‌ر خۆت له بیرت كردبێت؟ ئیدی كه‌سانی دیكه چ مه‌جبوورن ئاگایان لێی بێت؟ ده‌ستێكم دایه ئینجانه‌كه و فڕێم دایه ده‌ره‌وه...