Rashaan
:: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]
[Online Keyboard]
.............................................

:: ریزی بڵاگی كوردی



لینك :





Monday, May 31, 2004
:::

 هیوا  (ژیر ڕه‌شان)

له‌ لووتكه‌ی چیاوه‌ هیوا ده‌ڕوانێت
چوار په‌لی چیا،‌ به‌ده‌ستی هه‌ناسه‌ی ده‌یگرێت
ڕۆڵه‌ی میلله‌تیش سوێندی دراوه‌
تا مردنیش ڕوو به‌ره‌و چیا بێت
هه‌تا هیوا چوار په‌ل به‌ده‌ست بێت
لاوی میلله‌تیش سه‌ری به‌رز و مه‌رد بێت
هه‌تا ده‌نگی جوامێری دواهه‌مین كوردیش مابێت
له كاتی‌ شیڕه‌ی دووژمندا هێشتا ئازا بیت
ئاخه‌ر گوناحه‌ مردن ڕێی پێ بگرێت
نه‌هێڵێت ساتێكیش ئازادی چێژ بێت!



 
مه‌گه‌ر ئه‌و لاوه‌ لاوی كورد نه‌بێت



له‌ نێو مردندا گیان له‌ سه‌ر ده‌ست نه‌بێت
ناوێكی پیرۆزی حه‌قه‌ پێ بدرێت
لاوی كورده‌، پێشمه‌رگه‌ی چیا بێت
گرنگ نییه‌، شه‌رته‌ خاوه‌ن هیوا بێت
ته‌نها ئاواتێكی كوردستانی گه‌وره‌ بێت
له‌ تاریكی شه‌وه‌ زه‌نگیشدا
دڵی به‌ تروسكه‌ی ئازادی چوارده‌ور درابێت
ئه‌و لاوه‌ مه‌حاڵه‌ نه‌وه‌ی پێشه‌وا و شێخی گه‌وره‌ نه‌بێت...
هه‌ر ئه‌و لاوه‌یه‌ كه‌ په‌یامی پێ دراوه‌
تا دواهه‌مین هه‌ناسه‌ی هیواش
له‌لای دایكی وه‌ته‌ن




















 
هێشتا سه‌ر به‌رز ماو‌ه‌












Ray xot binuse

........................................................................................

سه‌ره‌وه