| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Tuesday, June 29, 2004
:::
Ray xot binuse
دره‌نگه، هه‌رچه‌ندم کرد باسێکی ئه‌م ژیانه بێ تۆییه بکه‌مه ووشه‌و وه‌ک ملوانکه‌یه‌کی دڵ شکاو له ملتی بکه‌م، به‌ڵام داخه‌که‌م هێنده بێ هێزم په‌نجه‌کانم ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌میش ناگرن. ده‌زانیت چه‌ند چرکه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ده‌نگی داریوش(Niyaayesh) و ووشه به نرخه‌کانی مه‌دهۆش گوێمیان پڕ کردبوو له چرپه چرپی یادگارییه‌کانمان. له‌گه‌ڵ ووشک بوونه‌وه‌ی زامه‌کانم و خوا نه‌ناسی تۆدا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م به‌ر چاو که‌وت، جه‌رگم چه‌ند بڕا بوو، هێنده‌ی تریشی بڕی....
|