| :: Kurdish.Blogs :: Archive :: Contact | |
|
:: پێداویستی‌یه‌كان :
|
Thursday, August 26, 2004
::: كوانێیت؟ ژیر ڕه‌شان
Ray xot binuse
جاران نییه ووشه‌ی مه‌ستم شۆخ و شه‌نگانه، هه‌ڵبگرێت نازی شیعرم ئه‌ی نازانیت له گه‌ڵ ته‌مه‌ن ووشه‌ش پیر ده‌بیت گه‌رچی تا مردنیشم به خۆشه‌ویستی تۆوه عاشقێكی گه‌نجم؟ گه‌ر به هه‌ستی پیر بووم ئه‌م جاره‌ش داوات لێ بكه‌م ده‌ستێ‌به ڕووی ساردما بێنی بۆچ ده‌بێت كفر بێت ئاره‌زووی مردووم، به‌م شه‌وه بێ تۆییه ساتێك بلاوێنێت؟ چیم له دڵدا بوو ئیمشه‌و به فرمێسك، دڵۆپ دڵۆپ، بۆم هه‌ڵڕشتی. گه‌رچی مانگی شه‌ویشم بێ جێگه و ڕێ بوو به‌ڵام له سه‌ر گوێسوانی غه‌م ئه‌م جاره‌ش بۆم نووسی: "خۆشم ده‌وێیت به قه‌د جوانیت به‌قه‌د ئه‌و ئاگره‌ی كه له دڵمدایه‌و تۆ پێی نازانیت!"
|